هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسووڵی نوێی پۆڵەندا لە هەولێر کرد و هەموو پشتگیرییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماچێی زایدل، کۆنسووڵی گشتیی نوێی پۆڵەندا کرد لە هەولێر.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان "وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى".
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له بواره جياكاندا دووپات كرده‌وه.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "كۆنسووڵى گشتيى نوێى پۆڵه‌ندا، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا".