هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکی لە شاری هەولێر بەهۆی تەقەکردن و ئاژاوەگێڕی دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار( ط ، ز ، ف) مان دەستگیر کرد، کە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر هەڵساوە بە تەقە کردن و دروست کردنی کاری ئاژاوەگێڕی.
دەشڵێت: لە کاتی دەستگیر کردنیدا، دەستمان گرت بەسەر چەکێکی بێ مۆڵەت جۆری (کلاشنکۆف).
هەروەها تۆمەتباری ناوهاتوو دەرکەوت بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە و چەند گرامێک ماددەی هۆشبەری لە جۆری کریستاڵی لابووە ، لەگەل بڕێک دراوی ساختەی عێراقی لە جۆری دەهەزار دیناری.