هەرێم نیوز
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕیم ئهلهبالی ڕادۆڤان، وەزیری فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدان کۆبووەوە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی گەیاندە حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ئەو ڕۆڵە کارایەی لە هاوکاریکردنی ئاوارەکان و باشترکردنی ژێرخانی خزمەتگوزارییەکاندا هەیانە. بەتایبەتی دەستخۆشی لێ کردن بۆ:
• پشتگیریی ئێزدییەکان: هاوکارییە بەردەوامەکانی بەرلین بۆ خوشک و برایانی ئێزدی و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان.
• گەشەپێدانی مرۆیی: پڕۆژەکانی ئەڵمانیا بۆ بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان و کەرتی خزمەتگوزاری.
سەرۆکی هەرێم جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان دەمێنێتەوە و پاراستنی مافەکانیان لە ئەولەوییەتی کارەکانی حکومەتدایە.
لای خۆیەوە، خاتوو ڕادۆڤان ستایشی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پاراستنی مافی کەمینەکان و ڕایگەیاند:
• ئەڵمانیا پابەندە بە بەردەوامیی هاوکارییە ئابووری و گەشەپێدانییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
• دەستخۆشی لەو کولتووری لێبووردەییە کرد کە لە هەرێمی کوردستاندا بەرجەستەیە