دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

خەلیلزاد: ستراتیجی ئێران گرانكردنی نرخی نەوت و دروستكردنی فشارە لەسەر ترەمپ بۆ راگرانتنی شەڕ

هەرێم نیوز

زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق، لە شیکردنەوەیەکی نوێدا بۆ دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە، ڕایگەیاند کە ئێران دەیەوێت لە ڕێگەی گرانکردنی نرخی نەوتەوە فشار بخاتە سەر ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بەڵام نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەتوانن ئەو پلانە پووچەڵ بکەنەوە.

 ستراتیژیی ئێران: نەوت بەرامبەر ڕاگرتنی شەڕ
خەلیلزاد لە هەژماری فەرمی خۆی لە سەکۆی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییەکان و گەرووی هورمز ئامانجێکی ڕوونیان هەیە:
• پەکخستنی بازاڕ: تاران دەیەوێت هەناردەی نەوت لە کەنداو پەکبخات.

• فشار بۆ سەر ترەمپ: بە بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، ئێران دەیەوێت سەرۆک ترەمپ ناچار بکات شەڕەکە بە مەرجی لەبار بۆ ڕژێمی تاران کۆتایی پێ بهێنێت.
 بژاردەی جێگرەوە؛ هەناردەکردن لە ڕێگەی تورکیاوە

باڵیۆزەکەی پێشووتری ئەمریکا پێشنیازی "هەنگاوێکی خێرا" دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم فشارانەی تاران:"کوردستان و عێراق پێکەوە دەتوانن لە ڕێگەی تورکیاوە نزیکەی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی بازاڕ بکەن، ئەمەش فشارەکانی سەر نرخ کەم دەکاتەوە."

خەلیلزاد جەخت لەوە دەکاتەوە کە جێبەجێکردنی ئەم پلانە پێویستی بەوەیە:
1. دەستوەردانی ئەمریکا: واشنتن بە خێرایی لە نێوان هەولێر و بەغدا نێوەندگیری بکات.
2. هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکان: ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردە.
3. جیاوازیی ڕاستەقینە: ئەم هەنگاوە دەتوانێت هاوسەنگیی بازاڕ بگەڕێنێتەوە و کارتی گوشاری ئێران بێبایەخ بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP