هەرێم نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە باڵیۆز تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا پێگەیشت، بە مەبەستی گەیاندنی سەرەخۆشی بۆ شەهیدانی پێشمەرگە.
لە پەیوەندییەکەدا، باڵیۆز بەڕاک پرسە و هاوخەمیی خۆی و وڵاتەکەی گەیاندە سەرۆکی حکومەت بۆ ئەو پێشمەرگانەی کە لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران شەهید بوون.
لای خۆشیەوە مەسرور بارزانی سوپاسی نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ پەیوەندییەکەی و نیشاندانی هاوخەمی.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، هەردوولا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، بەتایبەت لە سایەی ئەو ئاڵۆزییە سەربازییانەی کە بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.