دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

هەستیاری لە وەرزی بەهاردا

هەرێم نیوز

هەستیاری بەهار بریتییە لە هەستیاریەکی زۆر لە لووت لە وەرزی بەهاردا، و بەهۆی سپۆرە قارچکییەکان کە لە هەوادا بڵاودەبنەوە

هۆکارەکانی هەستیاری بەهار چین:

گەردیلە بچووکەکانی کە لە لایەن دار و چیمەنەوە دەردەدرێن هۆکاری سەرەکین کە دەبێتە هۆی هەستیاری بەهار بە چاو و لووت، هەرچەندە هەندێک لە جەستە بە سادەیی قبوڵیان دەکەن و کاردانەوەیان بەرامبەر ناکەن، بەڵام هەندێک لە جەستە بە مادەی ژەهراوی دەزانن و هاندەرى سیستەمی بەرگری بۆ بەرگریکردنیان، کە دەبێتە هۆی پژمین و نیشانەکانی تر کە پەیوەندییان بە حەساسیەتی بەهارەوە هەیە

نیشانەکانی هەستیاری بەهار بریتین لە:

ئاوی لووت
پژمین و کۆکە
خورانی چاو و لووت
تەنگەنەفەسی

خۆپاراستن لە حاڵەتەکە چۆن دەبێت؟

یەکەم- كەم بەكارهێنانی جێڵ و كرێم و زەیتی قژ،چونكە دەبێتە هۆی ڕاكێشانی تۆز و دەنكۆڵەی تۆوەكان.

دووەم- خۆشتن بە ئاوی گەرم، ئەمە دەبێتە هۆی ڕزگاركردنی ئەو كەسە لە هەڵامەت و كردنەوەی بۆریەكانی لوت.

سێیەم- خواردنى چای نەعنا، چونکە بەهۆی بونی چەندین ماددەی دژە ئۆكسید ئەو جۆرەی چا جەستە لە هەستیاری دەپارێزێت.

چوارەم- خواردنی خۆراكی تون، چونکە توێژینەوە پزیشكیەكان دەریانخستووە، كە خواردنی خۆراكی تون و بیبەری توون، دەبێتە هۆی پاككردنەوەی بۆریەكانی لوت، ئەمەش هەستیاری ئەو ئەندامە كەمدەكاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP