دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاوات شێخ جەناب: کۆتایهێنان بە پاشکەوتی مووچە و تۆمارکردنی وەک قەرز، دەستکەوتێکی گەورەی ئەم کابینەیەیە

هەرێم نیوز

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە کۆتایهێنان بە پاشکەوتی مووچە و تۆمارکردنی وەک قەرز لەسەر حکومەت، یەکێکە لە دەستکەوتە هەرە گەورەکانی ئەم کابینەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـی 6ـی 2026، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یەکێک لەو بابەتانەی کە هەمیشە مایەی گلەیی و ڕەخنە بوو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسی تایبەت بە مووچەی مووچەخۆران بوو، بەڵام لەسەر دەستی ئەم کابینەیە پڕۆسەی پاشکەوتکردنی مووچە کۆتایی پێهێنراوە و ئەو بڕە پارانەش وەک قەرز لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمار کراون.

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم بابەتە تەنها وەک بیرخستنەوەیەک بۆ ڕای گشتی دەخاتە ڕوو، ئەگینا کار، پڕۆژە و چالاکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم کابینەیەدا ئەوەندە زۆر و زەوەندن، کە لە ئێستادا کات و شوێنی گونجاو نییە بۆ باسکردن و ژماردنی سەرجەمیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP