دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

ڕێککەوتنی بەغدا و واشنتۆن؛ مەرجەکانی گەڕانەوەی حەوت بانک بۆ سیستمی دارایی جیهانی ئاشكرا کران

هەرێم نیوز

لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، بە سەرپەرشتیی وەزیری نەوتی عێراق، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو کۆمپانیای (بریتش پێترۆلیۆم - BP)ی بەریتانی و کۆمپانیای (کۆنۆکۆ فیلیپس)ی ئەمریکی بۆ کڕینەوەی پشکی کۆمپانیا بەریتانییەکە لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک واژۆ کرا.

ئەمڕۆ شەممە، 18ـی 7ـی 2026، بەپێی زانیارییەکان، ئەم یاداشتە بۆ کڕینەوەی 42%ـی پشکی کۆمپانیا بەریتانییەکەیە لە گرێبەستی گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک لە لایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکەوە.

 هەرچەندە وەزارەتی نەوت بە فەرمی تەنیا ئاماژەی بەوە کردووە کە یاداشتەکە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و دۆزینەوەی نەوتە لە ناوچەکەدا و دەستپێکی گفتوگۆیە لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی باکوور.

ئەم هەنگاوە نیشانەی گۆڕانکارییە لە سیاسەتی ئابووریی عێراقدا؛ چونکە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دوای دەستبەکاربوونییەوە، هەوڵی ڕاکێشانی کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا دەدات بۆ ناو کەرتی وزەی وڵات، بە پێچەوانەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی کە زۆربەی گرێبەستەکانی دابووە کۆمپانیا چینییەکان.

هاوکات لە واشنتۆن، گرێبەستی گەشەپێدانی کێڵگەی (حەمرین) لە کەرکووک لەگەڵ کۆمپانیای (HKN)ی ئەمریکی کارا کرا. 

وەزارەتی نەوت ڕایگەیاندووە کە ئامانجی ئەم گرێبەستە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتە لە کێڵگەی حەمرین بۆ 140 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، لەگەڵ بەرهەمهێنانی نزیکەی 40 ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتی لە ڕۆژێکدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP