دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

کۆمەڵەی زەحمەتکێشان: دەنگۆی تەقەکردنی سیخوڕێک لە پێشمەرگەکانمان دوورە لە ڕاستییەوە

هەرێم نیوز

سکرتارییەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەنگۆی تەقەکردنی "سیخوڕێک" لە ژمارەیەک پێشمەرگەی حیزبەکەیان و تێرۆرکردنی ئەندامێکی ڕێبەرایەتییان بە تەواوی ڕەت کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی 7ـی 2026، سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی هەندێک هەواڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی ئەوەی گوایە سیخوڕێک تەقەی لە ژمارەیەک پێشمەرگە کردووە و دواتر هەڵهاتووە، هەروەها ئەندامێکی ڕێبەرایەتییان تێرۆر کراوە، بە ڕوونی ڕایدەگەیەنن کە ئەم زانیارییانە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشان دڵنیایی دا کە سەرجەم ئەندام و پێشمەرگەکانیان لە تەندروستی و سەلامەتیی تەواودان و هیچ ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕووی نەداوە. هاوكات داوای لە هاووڵاتییان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد کە تەنها پشت بە سەرچاوە و ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی کۆمەڵە ببەستن و لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆی بێ‌سەرچاوە خۆیان بپارێزن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP