دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

پاش خستنەخوارەوەی درۆنەکان لە سێبیران، ئاگر لە زەویوزاری کشتوکاڵی کەوتەوە.

هەرێم نیوز

چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە ناوچەی سێبیران لە نزیک شاری هەولێر خرانە خوارەوە و تەقێندرانەوە، و بەو هۆیەوە زیانی مادیی لە زەویوزاری ناوچەکە کەوتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو درۆنانە پاش کەوتنەخوارەوەیان، ئاگرێکی گەورە لە پووش و پەڵاش و زەویوزاری کشتوکاڵیی هاووڵاتییانی ناوچەکە کەوتووەتەوە.

 تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن تاوەکو نەگاتە ناوچە نیشتەجێبوونەکان و زیانی زیاتر بە باخ و کێڵگەی جووتیاران بگەیەنێت.

ئەم رووداوە ئەمنییە لە کاتێکدایە کە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان چەندین جار ڕووبەڕووی مەترسی و هێرشی درۆنی و مووشەکی بوونەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP