دواین هەواڵ

جیهان‌

 35 خولەک پێش ئێستا

ترەمپ: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ ئێران و هێرشەکانی یەمەن بە باشی بەڕێوە دەچن

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە هێرشی فراوانی حکوومەتی شەرعیی یەمەن بە پشتیوانیی سعودیە بۆ سەر حوسییەکان ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە ئۆپراسیۆنەکە بە باشی بەڕێوە دەچێت.

گفتوگۆ لەگەڵ ئێران و کۆتاییهێنان بە جەنگ
سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا، واشنتۆن بەردەوام ئامادەیە بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران، هەروەها جەختی کردەوە کە جەنگ لەگەڵ ئەو وڵاتە لە ڕێگەی یەکێک لە ڕێگەکانەوە بە خێراییەکی زۆر کۆتایی دێت.

تۆمەتبارکردنی تاران لە ڕووداوی فڕۆکەکەی فلای دوبەی
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ باسی لە ڕووداوی ناو فڕۆکەکەی کۆمپانیای "فلای دوبەی" کرد و ڕایگەیاند: "لەو باوڕەدام ئێران بەرپرسیار بێت لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە."

کشانەوەی فڕۆکە جەنگییەکان لە بریتانیا
کشانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە بریتانیا تەوەرێکی دیکەی قسەکانی ترەمپ بوو؛ سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "هەڕەشە بوونی هەبوو، بەو هۆیەوە فڕۆکەکانمان لە بنکە سەربازییەکەی بریتانیاوە بۆ ناوچەیەکی دوورتر کشاندەوە، بەڵام ناتوانم دڵنیا بمی کە ئێران درۆنی ئاراستەی بریتانیا کردووە یان نا، بەڵام ئەگەر کارێکی لەم جۆرە کرابێت، ئەوا زیانی گەورەی بۆ تاران دەبێت."

پێشهاتەکانی شەڕی یەمەن
سەبارەت بە دۆخی یەمەن و پێشهاتە نوێیەکان، دۆناڵد ترەمپ جەختی کردەوە کە هێرشی سعودیە و حکوومەتی یەمەن بۆ سەر حوسییەکان بە باشی بەڕێوە دەچێت و هیچ زانیارییەکی زیاتری لەسەر ئەو دۆسیەیە نەکردەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP