هەرێم نیوز
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعوودیە لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا فەهد لە شاری دەمام لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـی 10ـی 2026، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعوودیە ڕایگەیاند، دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان و تیمە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە، پشکنین و هەڵسەنگاندنی وردی زیانەکان کردووە لە شوێنی ڕووداوەکە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەماهەنگی و پەیوەندیی بەردەوام لە نێوان سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەکاندا هەیە بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە پاراستنی ڕێوشوێنەکانی سەلامەتی لە گشت بەش و تێرمیناڵەکانی فڕۆکەخانەکەدا و پاراستنی گیانی گەشتیاران.