هەرێم نیوز
ئاندی بێرنهام، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە لێدوانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، هەوڵی هێرشکردنە سەر بنکەی ئاسمانیی شاهانەی "فەیرفۆرد" (RAF Fairford) بە ڕێنمایی و پلانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێکخرابوو، هاوکات هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێی بەسەر تاراندا کرد وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو کردارە دوژمنکارییە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی 10ـی 2026، لە کاتێکدا پۆلیسی بەریتانیا پێشتر پێنج کەسی لە نزیک بنکە ئاسمانییەکە دەستگیر کردبوو، لە نوێترین کاردانەوەی دیپلۆماسی و ئەمنیدا حکوومەتی بەریتانیا سزای بەسەر دوو هاووڵاتیی ئێرانیدا سەپاند کە پەیوەندییان بە دەسەڵاتدارانی تارانەوە هەیە و تێوەگلاون لە ئەنجامدانی چالاکیی دوژمنکارانە لە دەرەوەی وڵات.
بنکەی ئاسمانیی فەیرفۆرد یەکێکە لە گرنگترین پێگە سەربازی و ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە کیشوەری ئەوروپا، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ فڕین و نیشتنەوەی فڕۆکە بۆمبڕێژە قورس و دوورمەوداکانی وەک جۆری B-1B بەکاردێت.
هەرچەندە تاران بە فەرمی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە، بەڵام هاوپەیمانانی ڕۆژئاوا سوپای پاسداران بە سەرچاوەی سەرەکیی هەڕەشە ئەمنییەکان بۆ سەر ئەو بنکەیە دەزانن.