دواین هەواڵ

ھەولێر قوڵایی بڕیار دەبێت

‌تەنیا کوردی

پێش 1 هەفتە

تورکیاو عێراق چەند رێککەوتنێکیان واژۆکرد، بەڵام سەرجەمی رێککەوتنەکان لە ئاو، وزە، بازرگانی و رێگەی گەشەپێدان و ئەمنی، لە ئاسمان بێت یان زەوی، ھەولێر قوڵایی رێککەوتنەکە دەبێت، چونکە بە دەستووری ئاسمانی بێت یان زەوی، رێگاکان دێنەوە قوڵایی بڕیار لە ھەولێر، کە دەڵێین ھەولێر واتە ھەرێمی کوردستان و بڕیاری کۆتایی بۆ سەرخستن یان شکستھێنانی ھەر رێککەوتنێک..واتە قورسایی سەرۆک بارزانی و ڕۆڵی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت لە خوێندنەوەی پێشھات و دروستکردنی بڕیاری چارەنووسساز بۆ داھاتووی ھەرێم و پێوەندار بە ناوچەکە و جیھان.

-ھەولێر، قوڵایی دامەزراندنی فیدڕاڵیەتی عێراق بوو..
-ھەولێر، قوڵایی ئاوەدانی و پێشکەوتنی ھەرێم بوو...
-ھەولێر قوڵایی شکاندنی ئەفسانەی داعش بوو...
-ھەولێر قوڵایی ئاشتی و رێککەوتن و سەقامگیری و ھاوسەنگی ئیقلیمی دەبێت.

لەم سەردانەی سەرۆککۆماری تورکیا کە لەلایەن بەڕێزان سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت پێشوازی لێکرا، بۆ ھاوسەنگی ئیقلیمی و سەرخستنی ھەر رێککەوتنێکی ئەرێنی، ھەولێر قوڵایی بڕیار دەبێت..بەھەر لێکەوتەو ئەنجامێک کە پێوەندار دەبێت بە ناوچەکە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP