دواین هەواڵ

(( دیزاینیش کرابێ هەر دەیباتەوە ))

‌ هۆشەنگ باوانی.

پێش 1 هەفتە

نازانم هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئان و ساتی خۆیدا دەکرێ یان چەند مانگێک دوادەخرێ. بەڵآم باش باش دەزانم و دەتوانم وەک موژدەیەک بۆ شەقامی کوردی ڕابگەێنم کە ئەگەر لەلایەن ناحەزانی پارتی یەوە دیزاین و پڕۆگرام کرابێ و هەتا ئەگەر ژیری دەستکردیش سەرپەرشتی هەلبژاردنەکان بکات ئەوا پارتی دیموکراتی کوردستان هەر دەیباتەوە. 
بیستوومە دەڵێن و پێشینانیش وتوویانە ئەگەر پارتی لەگەل کۆماری چینی میللی هەلبژاردن بکات هەر دەیباتەوە. بەلام من نیازم وایە لێرەدا دوو تەوەری گرنگ  ب 
 وورووژێنم  : -

١- بۆچی پارتی هەر دەیباتەوە؟
٢- بۆچی مەترسیان لەبردنەوەی پارتی هەیە؟

بەرسڤ بۆ تەوەری یەکەم  ، جگە لە هەردوو شۆڕشی بارزان( ١٩٣٢ و ١٩٤٣ ) ، پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی ٧٨سال تەمەنی تێکۆشان و خەبات و قوربانیدان و هەوراز و نشێو و نسکۆ و سەرهەڵدانەوەیە..پارتی وەک حزبێکی دیموکرات و نەتەوەیی  خاوەن دۆزی کوردە و بۆیە کاریگەری و بنکەی جەماوەری جگە لە هەرچوار پارچەی کوردستان  ، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش سەنگی بەرچاوی هەیە..پارتی خاوەنی دیرۆکی مەلا مستەفای بارزانی و قازی محەمەد و شێخ سەعیدی پیران و شێخ مەحمودی حەفید  و شێخ عوبەیدوڵڵای نەهریە.  پارتی ئەیلول و گوڵان و بەرەی کوردستانی و سەرهەلدان و هەلبژاردن و پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانە. پارتی ئاشتیخواز و بەرگری کار و داعش شکێن و پردێ و سحێلایە. پارتی و بارزانی ئاوەدانی و بوژانەوەو پێشکەوتن و گەشەکردنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئازادی تاکە...پارتی چاکسازی و گۆڕانکاریە بەرەو کۆمەلگەێکی بەختەوەرتر و شەقامێکی ئارامتر و ووڵاتێکی سەقامگیرتر. ئەمانە و سەدانی تر ، ئەو خسلەتانەن کەوا دەکەن و وایان کردووە سەرەڕای کۆسپ و پیلان پارتی هەردەم براوە بێت. 

تەوەری دووەم، ترس لەبردنەوەی پارتی یە ، ئەوەش چونکێ پارتی و بارزانی ریفراندۆم و دەوڵەتبوون و سەربەخۆیی کوردستانن...پارتی و بارزانی قۆناغ بە قۆناغ سەردەمیانە هەنگاویان ناوە و دەنێن و گونجاون لەگەل تەواوی گۆڕانکاریە جیهانیەکان. ترس لە بردنەوەی پارتی و بارزانی لەبەر ئەوەیە ، ئەوان نەخشەداڕێژەری سەرکەوتووترین سیاسەتی دیبلۆماسی و بنیاتنەری بەرفراوانترین پەیوەندی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و عەرەبی و جیهانین..ترس لەبردنەوەی پارتی و بارزانی لەبەر سازش نەکردنە لەسەر مافە ڕەوا و دەستووریەکانی کورد و هەرێم، سازش نەکردنە لەسەر سەروەری هەرێم و حکومەتەکەی و بەرپەرچدانەوەی تەواوی پیلان و کردەوەکانی ئەو ناحەزانەی کە بەنیازی گڵاویەوە ویستوویانە و دەیانەوێت دەستکەوتەکانی کورد کەم بکەنەوە. 

بەڵێ خاڵەکانی مەترسی لە بردنەوەی پارتی و بارزانی ئەوەندە زۆرن کە بێگومان بە ووتار دەرهەقی  دەرناچین...

دەمەوێ دوا پەیامم ئەوەبێ بڵێم  :-

مەترسن ،  هەلبژاردن دیزاینیش کرابێ هەر پارتی و بارزانی دەیبەنەوە. 

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP