دواین هەواڵ

نیشتیمان لە وتاری سەرۆك نێـچـیرڤان بارزانیدا

‌زیرەک کەمال

پێش 2 هەفتە

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە تەوەرێكی سەرەكیی قسەكانیدا گوتی: «پێویستە نیشتمان كۆكەرەوەی هەمووان بێت»، هەڵبەت ڕوانینی بەڕێزیان تایبەت بەم پرسە لە ڕووی فۆڕمەوە لە چەند وشە و بڕگە و ڕستەیەك پێك هاتووە، بەڵام كە لێی ورد ببیەوە و بە قووڵی بچیە بنج و بناوانی، تێدەگەیت سەرۆكی هەرێـم هەروا بێ مەبەست ئەو قسەیەی نەكرد، بەڵكو مەبەست و ئامانـجی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە چەمكی نیشتیمان ئەوە بوو كە ئێـمە هەموومان بە نیشتیمانەوە هەین و بە نیشتیمانەوە جوانین، بۆیە پێویستە بەرژەوەندییە باڵاكانی نیشتیمان بكرێتە ژێرخانی بەرهەمهێنانی گوتاری سیاسیی حزبەكان و، ڕایەڵی پەیوەندیی نێوانیان لەسەر بناغەی ئەو بەرژەوەندیانە ڕێك بخەن.

لە دیداری ١٧ـی نیسانی ئەمساڵ ٢٠٢٤ كە لە سلێمانی ڕێك خرا، سەرۆك نێـچیرڤان بارزانی وتارێكی گرنگی پێشكەش كرد.

هێڵە گشتییەكانی وتاری سەرۆك لەم دیدارەدا كۆمەڵێك كایە و بوار و ڕەهەندی جیا جیای لەخۆ گرتبوو، بابەتییانە و بەرچاوڕوونانە چەندین جومگە و دیاردە و حاڵەتی سیاسیی جۆراوجۆری خستە ڕوو، ڕاشكاوانە دەیڵێم دەكرێت و دەشێت وتارەكەی سەرۆك لەم دیدارەدا بكرێتە كەرەستە و میكانیزم و فاكتەری كردنەوەی گرێكوێرەكان و تواندنەوەی بەربەستەكان و چارەسەركردنی ئاریشە و ناكۆكیی نێوان حزبەكان و هەنگاونان بەرەو ئامانـجە نیشتیمانییەكان و كاركردنی هاوبەش بۆ پاراستن و بەهێزكردنی كۆڵەگە بنـچینەییەكانی قەوارەی هەرێـمی كوردستان.

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە تەوەرێكی سەرەكیی قسەكانیدا گوتی پێویستە نیشتیمان كۆكەرەوەی هەمووان بێت، هەڵبەت ڕوانینی بەڕێزیان تایبەت بەم پرسە لە ڕوی فۆڕمەوە لە چەند وشە و بڕگە و ڕستەیەك پێك هاتووە، بەڵام كە لێی وردببیەوە و بە قوڵی بچیە بنج و بناوانی، تێدەگەیت سەرۆكی هەرێـم هەروا بێ مەبەست ئەو قسەیەی نەكرد، بەڵكو مەبەست و ئامانـجی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە چەمكی نیشتمان ئەوەبوو كە ئێـمە هەموومان بە نیشتمانەوە هەین و بە نیشتمانەوە جوانین، بۆیە پێویستە بەرژەوەندییە باڵاكانی نیشتمان بكرێتە ژێرخانی بەرهەمهێنانی گوتاری سیاسیی حزبەكان و، ڕایەڵی پەیوەندیی نێوانیان لەسەر بناغەی ئەو بەرژەوەندییانە ڕێك بخەن.

پێویستە ڕاشكاوانە ئەوە بڵێین سەرۆك لە كاتێكدا ئەوە دەڵێت پێویستە نیشتیمان كۆكەرەوەی هەموولایەك بێت، كە گوتاری سیاسیی حزبەكان لە هەرێـمی كوردستان درز و كەلەبەری زۆری تێكەوتووە، ناوماڵی سیاسیی كوردستان تا ڕادەیەكی زۆر لێك ترازاوە، بە ئەندازەیەك كە مەترسیی قووڵی لەسەر قەوارەی هەرێـمی كوردستان و ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەكەمان دروست كردووە، هەربۆیەش سەرۆكی هەرێـمی كوردستان ئەمەی گوت.
ڕاستە چەمكی نیشتیمان و بەرژەوەندییەكانی گەل و نیشتیمان كایەیەكی چەسپاوە لە ڕوانین و گوتاری نیشتیمانی و فكری سیاسیی سەرۆكی هەرێـم، بەڵام باسكردنی ئەم جارەی بەڕێزیان لەوەوە سەرچاوەی گرتبوو كە بە ڕاستی لە ئێستادا خەریكە گوتاری بەرتەسكی حزبایەتی شوێن بە گوتاری نیشتیمانی لەق دەكات.

بەڵێ، سەرۆك نێـچیرڤان بارزانی تۆ ڕاست دەكەیت، كە دەڵێیت ئێـمە دەڕۆین و نیشتیمان دەمێنێت، جەنابی سەرۆك دەشزانـم ئەم قسەیەت ئاراستەی ئەوانە بوو كە خۆیان پێ لە نیشتیمان گەورەترە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP