دواین هەواڵ

ژینگە چیە ؟

‌وەلید محەمەد

09/04/2021

ژینگە بریتیە لە گشت ئەو ئەو شتانەی لە دەوروبەرماندان و هەستی پێدەکەین. وەک گیاندار یان بێگیان و هەروەها لە کۆمەڵێک هێزی کیمیایی و فیزیایی و بایۆلۆجی و چەند هێزێکی تری سروشتی پێک دێت.

ژینگە پارێز کێیە؟ 

ژینگە پارێز ئەو کەسانەن کەخۆشەویستیان بۆ ژینگە هەیەو ، هەوڵی پاراستن و زیاتر پێشەوە بردنی ژینگەی ووڵاتەکەیان دەدەن، جا چ بەڕێگەی بڵاو کردنەوەی ڕێنماییەکانی تایبەت بە پاراستنی ژینگە یان هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانیان و هەڵواسینی پوستەر لە شوێنە گەشتیارییەکان  و کردنەوەی خولەکانی تایبەت بە هۆشیارکردنەوەی پاراستنی ژینگە و ڕواندنی دارو گولی زیاترو چاودێریکردنیان. 

کێ پێویستە ژینگە بپارێزێت؟ 

لەسەر هەموو تاکێکی جیهان پێویستە ژینگە بپارێزن چۆنکە پیسبوونی ژینگە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکان .

چۆن ژینگە بپارێزین؟

یەکەم: ناشتنی دارو درەخت و سەوزایی لەباخچەکانداو لەدەشت و زەوییەکانداو چاودێری کردنیان و پاراستنیان وەک بیلبیلەی چاومان لەسەر هەموو تاکێکی کۆمەڵگە پێویستە. 

دووەم: پاراستنی ووزە

کەم بەکارهێنانی ووزەی کارەبا کاریگەریەکی زۆر لەسەر پاراستنی ژینگە هەیە، چۆنکە زۆربەی وێستگەکانی بەرهەم هێنانی کارەبا بەسوتاندنی گازو نەوت ئیش دەکەن و دوای سوتاندنیان دۆکەڵ و گازی دوانە ئوکسیدی کاربون بە هەوادا بڵاودەبنەوەو دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە.

سێیەم: پاراستنی ئاو 

کەم بوونی ئاو لەسەرچاوە سروشتیەکاندا کاریگەرییەکی زۆر خرابی لێدەکەوێتەوەو دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگەی زیاتر، بۆیە پێویستە سیستەمی بەکارهێنانی ئاو گۆراکاری تێیدا بکرێت و لەسەر هەموو تاکێکی کۆمەڵگە پێویستە سەرچاوە ئاوییەکان بپارێزن و ئاوێکی کەم تر بەکاربهێنن، تا ژینگەکەمان پاک و خاوێنتر ڕابگرین.

چوارەم: نایلون و بۆتڵە شیشەکان

لە زۆر ووڵاتی جیهان کەرەستەیەکی زۆری بەکارهێنان قەدەغەیە. هۆکاری سەرەکی پیسبوونی ئاوو هەواو خاک لە کوردستان نایلون و بۆتڵە شیشەکانە ، کەتەنها یەک جار بەکاردەهێنرێن و فڕێ دەدرێن. ئەم کیس و بۆتڵانە بەهەزارەها ساڵ لە هەوادا دەمێننەوەو شی نابنەوە. پێویستە بەهیچ جورێک دەفرو کیسی  یەکجار بەکارهێنان نەکەینە پێداوێستی ڕۆژانەو بنەبڕکردنیان بکەینە کولتور.

پێنجەم: دروست کردنی کارگەی ڕیسایکلین 

پێویستە هەموو ئەو کەرەستانە کە بۆ یەک جار بەکاردەهێنرێن و شی نابنەوەو دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگەی زیاتر، کارگەی ڕیسایکلینی بۆ دروست بکرێت و دووبارە بەکاربهێنرێنەوە.

شەشەم : یاسای پاراستنی زبڵ و خاشاک 

پێویستە پەرلەمانی کوردستان یاسایەکی تایبەت بەزبڵ و خاشاک دەربکات بۆ پاراستنی زیاتری ژینگە. 

حەوتەم: هۆکارەکانی گواستنەوە 

بێ گۆمان زۆر بەکارهێنانی هۆکارەکانی گواستنەوە وەک ئۆتومبێڵ .... دەبنە هۆی زیاتر پیسبوونی ژینگە چۆنکە بە بەنزین و گاز ... ئیش دەکەن. 

هەشتەم: پرۆگرامەکانی خوێندن 

پێویستە ژینگە پارێزی لەپرۆگرامەکانی خوێندنی سەربەوەزارەتی پەروەردە بکرێتە بابەتێکی سەرەکی و فیرخوازان لەسەر پاراستنی ژینگە ڕابهێنرێن. 

نۆیەم: کردنەوەی کولێژی ژینگە 

پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەموو زانکۆکانی کوردستان کولێژی ژینگە بکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی پێگەیاندنی زیاتری کادری ئەکادیمی تایبەت بە پاراستنی ژینگە.

دەیەم: خولە ڕۆشنبیرییەکان

پێویستە ڕێکخراوەکانی تایبەت بە پاراستنی ژینگە، خولە ڕۆشنبیرییەکانی تایبەت بە پاراستن ی ژینگەو ناشتنی دارو درەخت .. بۆ تەواوی هاونیشتمانیان بکەنەوە.

یازدەهەم : ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان 

لەبەرئەوەی ئێستا لە سەرانسەری جیهان ژینگە سات بە سات زیاتر پیس دەبێت ، بۆیە پێویستە ڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتی  بەچاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان پێک بهێنرێت ، بۆ ئەوەی ڕێگە لەپیس بوونی ژینگە بگرێت. یان ڕێکەوتنی پاریسی تایبەت بە پاراستنی ژینگە زیاتر کارا بکرێتەوە.  


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP