دواین هەواڵ

لە سەر دووەم و سێیەم نەک یەکەم ؟

‌ هشیار شکاک

03/04/2024

هەر کاتێک لە ئەنجامدانی هەر هەڵبژاردنێک نزیک ببینەوە وەک کلتۆری هەمیشەییان بەکرێگیراو و لایەنە دژبەرەکانی ناوخۆ دەست دەکەن بە هۆرین بە پارتی دیموکراتی کوردستان  ، وەک بینیمان لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو گۆتیان پارتی لە عەرەز دەدەین !  
کۆتایی بە دەسەلاتی پارتی دێنین !
پارتی دەبێتە حزبی دووەم ! 
پارتی لە یەک بازنەیی و فرە بازنەیی دەترسێ ! 
پارتی لە ناوخۆدا لەت لەت بووە !
بەلام لە کۆتایدا هەموویان گۆتیان وامانزانی رادیۆیە . 
‎ئێستاش دوای ئەوەی پارتی بریاریدا کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکات دەبینیمان هەمان ئەو بەکرێگیراو و لایەنە دژبەرانەی ناوخۆ بە هەمان فکر و بیرکردەنەوەی پێشوو بە پارتیدا دەهۆرن دەلێن 
پارتی لە هەڵبژاردن دەترسێ ! 
پارتی کورسییەکانی لەم هەڵبژاردنە کەم دەکات بۆیە بەشداری ناکات ! 
پارتی دژی پرسە دیموکراسیەکانە !   
پارتی مووچەی خەڵک قورغکردووە بۆیە دەترسێ بەشداری هەڵبژاردن بکات !
پارتی لە بەرێوەبردنی کابینەی نۆ شکستی هێناوە بۆیە ترسی لێ نیشتووە !
پارتی دەترسێ دەسەلاتی خۆمان بگەرێنەوە بۆ هەولێر !
‎بەلام ئێمە لێیان دەپرسین پارتی بۆ دەبێ لەوانە بترسێ کە شەریانە لە سەر دووەم و سێیەم نەک یەکەم ؟ 
‎ پارتی لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی کوردستان  (۲٤ )  
کورسی لە یەکێتی زیاتر بوو. 
‎پارتی لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی کوردستان( ۳۳ ) 
کورسی لە گۆران زیاتر بوو .
‎پارتی لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی کوردستان  (۳۸ )کورسی لە کۆمەڵ زیاتر بوو. 
‎پارتی لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی کوردستان  (٤٠)   کورسی لە یەکگرتوو زیاتر بوو.
‎پارتی لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی  کوردستان( ٤۱ )کورسی لە نەوەی نوێ زیاتر بوو .
هەر بە جدی پارتی دەبێ لە کێ بترسێ ؟

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP