ئەگەر گوزەرێک بە لاپەرەکانى مێژووى بزافى رزگاریخوازى نەتەوەى کورد بکەین ،راستییەکى حاشاهەڵنەگرمان بۆ روون دەبێتەوە ئەویش هەڵگرتنى ئەرک وبەرپرسیاریەتییە قورسەکانە لە قۆناغە سەختەکاندا ، مانەوەیە لە پەناى نەتەوە و نیشتیمانەکەتدا ، هەستکردن بە ئێش وئازارەکانە ، خیانەت نەکردن لە سازش نەکردنە لە سەر مێژوو و خەبات وبەرخودانى کوردوکوردستانە ، بەردەوامیدان بووە بە کاروانەى کە نەتەوەیەکە هیوا و ئومێدى لە سەرهەڵچنیووە ، هەموو ئەو خەسڵەت وکردەوەکانى کە ئاماژە پێدا لە نێو ڕێبازى بارزانى و پارتى وەک قوتابخانەى کوردایەتی و بەرخودان کۆبوونەتەوە و لە نێو لاپەرەکانى مێژووى پڕشانازى نەتەوەیەکدا تۆماڕ کراون.
بەتایبەتى حزبێكی وه‌ك پارتى دیموکراتى کوردستان كه له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تیی و نیشتیمانپه‌وه‌ری و ڕزگاریخوازی و ئازادیخوازی و دیموكراتیخوازی وئاشتخوازی خه‌بات و قوربانیی زۆر به‌خشیووه له پێناو وه‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و دژی داگیركه‌ران و ناحه‌زانی ئه‌م خاك و گه‌له بونیاتنراوه ، كه شوێنی هه‌موو جۆره بیركردنه‌وه و ئایین و ئایینزا و نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانه كه وه‌ك زه‌رووره‌تێكی مێژووییه بۆ دوێنی و ئێستا وسبه‌یش كه بارزانی نه‌مر ئاڵاهه‌ڵگری بووه و هه‌رگیز له سنوورێكی جوگرافیی دیاریكراو خه‌باتی نه‌كردووه به‌ڵكو خه‌باتێكی به‌رفراوان و گشتگیر بووه .
مێژووی پارتی و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له پێناو دۆزی كورد و كوردستانه ، هه‌ر ئه‌وه‌شه رۆژ به رۆژ سه‌نگ و متمانه‌ی له سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و له سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیی زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاویی ناوه ، پارتی خاوه‌ن مێژووییه‌كی پڕ سه‌روه‌ری وشانازییه و میراتهه‌ڵگری شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كوردستانه هه‌ر له شێخ عله‌بدولسه‌لام بارزانی ،شێخ سه‌عیدی پیران و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری و شێخ مه‌حمودی حه‌فید و مسته‌فا بارزانیی، ئێنجا شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و شۆڕشی پێشكه‌وتنخوازی 26ی گوڵان و ئاڵاهه‌ڵگری به‌ره‌ی كوردستانی و ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی كوردستان و فیدڕاڵییه .
له قۆناغی ئێستای خه‌باتی دۆزی ره‌وای كوردستان سه‌رۆك مسعود بارزانی وه‌ك ڕێبه‌ری كوردوكوردستان و هه‌موو پێكهاته وئاین و نه‌ته‌وه‌كان و مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه ، ئه‌وه‌ش له دوێنی شه‌ڕی تیرۆریستان و به‌گریكردن له ئازادی و دیموكراسی و مرۆڤایه‌تی و ئینجا قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و له خۆگڕتنی زیاتر له دوو ملیۆن ئاواره به كرده‌وه ده‌ركه‌تووه ، هه‌روه‌ها بۆ قۆناغی ئێستا كه هه‌ڵبژاردنێكی دیزاینكراو و پێشوه‌خته‌ئاماده‌كراو كه ئامانج تێیدا زیانگه‌یاندنه به پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان ڕه‌تكرده‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌ستوه‌ردانه ناوچه‌یی و ده‌ره‌كییه‌كان ، ئه‌وه‌ش بۆ خوێندنه‌وه و په‌رۆشی پارتی بۆ مافی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ستراتیژییه‌كی نه‌گۆڕ و له‌مێژینه‌یه بۆ دابیكردن و پاراستنی ئیراده و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی پڕ شكۆ وئاسووده بۆ هه‌موو كوردستانیان .
متمانه و مێژووی پارتی به شێوه‌یه‌ك پڕ سه‌وره‌ری و شانازییه كه داستانه نه‌به‌ردییه‌كانی له خه‌بات وبه‌رخودانی دوێنی و ئه‌مڕۆی به‌رگریكردن له قه‌واره‌ی كوردستان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دڕنده‌ترین ڕێكخراوه تیرۆریستی و میلیشیایه‌كان و ئینجا شانازی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له رووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له پێناو كوردستانێكی ئاڕام و سه‌قامگیر وایانكردووه كه هه‌رگیز ڕێگه‌نه‌دات كه خه‌ون و پیلانگێری دوژمنان و ناحه‌زان بێنه‌دی .
به‌دڵنییاییه‌وه ، ناحه‌زانی كوردوكوردستان باش له‌و راستییه گه‌یشتوون و ترس دایانگرتووه ، ده‌زانن كه هه‌ر هه‌نگاوێكی پارتی وبارزانی له هه‌ر هه‌ڵبژادنێك واته سه‌ركه‌وتنێك هاوشێوه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌ده‌سهێنانی ئامانجه‌گه‌وره ، چونكه هه‌موو هه‌نگاوێكی سیاسی و دیپلۆماسی پارتی لۆژیكانه به‌تایبه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی ژیرانه له‌گه‌ڵ ته‌واوی گۆرانكاری وپێشهاته‌كانی ناوچه‌كه وجیهان ، وایكردووه كه پارتی و بارزانی له‌و نه‌خشه و به‌رنامانه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بن هه‌م له رووی دیپلۆماسی و هه‌میش سیاسی و چ له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و چ نێوده‌وڵه‌تیش .
ترس له پارتی و بارزانی و ئینجا به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره پیلانگێری و قه‌یرانسازی و چه‌ك و مووشه‌ك و گه‌مارۆ و گوشارێك بۆ ئه‌و راستییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سازش كردن له مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان له ئاڕا دا نییه " ئه‌ویش پارێزگاریكردنه له سه‌ر سه‌روه‌ری قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پیلانگێریانه‌ی كه نه‌یارانی كورد خه‌ونی زیانگه‌یاندن به ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد بگه‌ێنن، هه‌موو ئه‌و كرده‌وه و خه‌سڵه‌تانه وانكردووه كه ، نه‌ك هه‌ر كۆسپ وئاسته‌نگه‌كان تێكبشكێن ، به‌ڵكو پارتی هه‌میشه پیشه‌نگ وسه‌ركه‌وتوو بێت .