بانگهێشت و بەشداریکردنى نێچیرڤان بارزانى ، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ جارى پێنجەمین ، لە کۆنفرانسى میونشن بۆ ئاسایشى جیهانى ساڵى 2026 ، تەنها چەند دیداروکۆبوونەوەیەکى پرۆتۆکۆڵى و دیپلۆماسى نییە ، بەڵکو مامەڵەکردنێکە هاوشێوەى سەرۆکى دەوڵەتێکى سەربەخۆ لە ناوچەیەکى پڕ کێشە و ئاڵۆزدا ، سەردان و گفتگۆ و گۆڕینەوەى پرس و ڕاى گرنگە سەبارەت بە پرسە ستراتیژى و ئەمنییەکان و دۆزینەوەى ڕێگە چارەسەرکردنەکانە لەگەڵ چەندین سەرۆک و سەرکردەى جیهانى لە سەر یەک مێز بە ئاڵانى پیرۆزى کوردستانەوە ، لەگەڵ چەندین دەوڵەتى زڵهێز و خاوەن بڕیار لە ناوچەکە و جیهاندا ، ئەو سەردان و بانگهێشتە فەرمییە خۆى لەخۆیدا ڕەوایدانە بە خودى سەرۆکى هەرێم لە چوارچێوەى دەوڵەتێکى فیدراڵى بەناوى عێراقدا و لەهەمانکاتیشا ئاماژەیە یە سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى کاریگەر و کارەکتەرێکى بەهیز نەک تەنیا لە چوار چێوەى بەڕێوەبەرایەتییەکدا بەڵکو وەک هێزێکى خاوەن بڕیار لە ڕووى سیاسى و دروسکردنى هاوسەنگى و ئاشتى و سەقامگیرى لە ناوچەکەدا هەروەها لە سەر ئاستى پرسە چارەنووسساز و هەستیارەکانى نێودەوڵەتییدا
مێژوویش گەواهیدەرە ئەو کاتەى داعش پەلامارى عێراق و ناوچەکەى دا ، ئەوەى لە سەرنگەر پێشەوەى بەرگریکردن بووە و هاوسەنگیی گۆڕى بۆ تێکشکاندنى مەترسى تیرۆریستان لەسەر هەموو ناوچەکە و جیهان ، هەروەها بووە هاوپەیمانى متمانەپێکراو بۆ وڵاتانى زڵهێزى وەک ئەمەریکاو فەرەنسا و ئەورووپا ، پێشمەرگە و هەرێمى کوردستان بوو، بۆیە ، ئیتر ئاسایشى نیشتیمانى کوردستان تەنیا بابەتێکى سادە و ساکار نییە ، بەڵکو پەیوەستە بە ئاسایش و سەقامگیرى هەموو ناوچەکەو جیهانەوە ، لە ئێستاشدا نێچیرڤان بارزانى ، سەرۆکى هەرێم و سەرکردایەتی کورد دەکات بۆ ئەم پرسە چارەنووسسازانە لە نێو ئەو کۆنفرانسە جیهانییەدا و تێیدا پرس و گفتگوگۆى ستراتیژى سەربارەت بە رەوشى ئێستاى ناوچەکە و جیهان و داهاتووش دەکرێت
لێرەدا گرنگە ئەو راستییە بزانین ؛ ئەم پرسە تەنها پرسێکى سەربازى وئەمنى و ئاسایشى نییە ، بەڵکو سەرکەوتنى ئەو جۆرە دیپلۆماسى، سیاسەت و ئیدارەدانەیە لە ناوچەیەکى ئاڵۆزدا و بەتایبەتى هەرێمى کوردستان توانیوێتى شوناسێکى راستەقینە و جوان و ئاشتى و متمانە بۆ هەموو جیهان وێنا بکات ، قەوارەیەک لە شێوازى دەوڵەتێکى سەربەخۆیدا ، دروستکردنى دڵنییایی بۆ هەموو وڵاتانى ناوچەکە و جیهان ، خۆ پاراستن لە جەمسەرگیرییەکان ، ئەوەش ویستى وڵاتانى بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ گەلى کورد و هەرێمى کوردستان زیاتر کردووە ، لە هەمانکاتیشدا ئاستى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ بەڕەنگاربوونەوەى تیرۆر لە ناوچەیەکى ئاڵۆز و پڕ ململانێی زیاتر دەکات ، لە هەمانکاتیشدا کوردستان وێراى هەموو ئاستەنگەکان بەردەمیدا ، توانیوێتى سیمبوڵى سەقامگیریی و پێکەوەژیانى ئاشتیانە بێت ، ئەوەش وایکردووە کە متمانەى وڵاتان و بەهێزکردنى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان زیاتر بێت
ئەوەى لە کۆنفرانسە جیهانییەدا بەدى دەکرێت بریتیە لە :
یەکەم ،، بەهێزتر بوونى سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان
دووەم ،، دیداروکۆوونەوەکان سەرۆکى هەرێم لە سەر یەک مێزى گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکى وڵاتانى ناوچەکە و جیهان ، کاریگەرى و کارەکتەرى بەهێزى کوردستان لە نێو عێراقێکى فیدراڵ پیشان دەدات
سێیەم ،، هەرێمى کوردستان بەشێوەى راستەوخۆ و بریار و پەیوەندییەکان بەهێز دەکات
چوارەم ،، لە کاتە سەخت و هەستیارەکاندا ئاسایش و سەقامگیرى هەولێر هێڵى پێشەوە دەبێت ، ئەوەش کاریگەرى لەسەر هەموو عێراق دادەنێت
پێنجەم ،، ئامادەبوونى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنفرانسى میونشن بۆ ئاسایشى جیهانى بەهێزکردنى سیستەمى فیدڕاڵییە و ئەو راستییە دەردەخات ئاسایشى هەرێمى کوردستان واتە ئاسایشى هەموو عێراقە .
شەشەم ،، وێراى هەموو ئاستەنگەکان ، نێچیرڤان بارزانى ، نەک تەنها وەک سەرۆکى هەرێمێک بەڵکو وەک پێگەى سەرۆکى دەوڵەتێکى سەربەخۆ ئامادەیە ، ئەوەش سەرکەوتنى دیپلۆماسى و کەسایەتى بەڕێزیانە بۆ دروسکردنى سەقامگیرى وهاوسەنگى لە ناوچەیەکى هەستیار دا
بەشێوەیەکى گشتى ، ئامادەبوونى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، لە کات و ساتێکى وەها هەستیار و ناوچەیەکى پڕ ململانێیدا ، دەبێتە هۆى ئەوەى هاوبەش و هاوپەیمانى زیاتر بۆ گەلى کوردو کوردستان دروست بکات و پێگەى هەرێمى کوردستانیش لە نێو عێراقدا زیاتر بەهێزتر بکات و لەسەر ئاستى نێودەوڵەتیش هەمیشە حیسابى بۆ بکرێت و خاوەن پێگەى خۆى بێت