دواین هەواڵ

هەشتا ساڵ پاش مۆسۆلینی!

‌شوان سدیق

2 رۆژ پێش ئێستا

بینیتۆ ئامیلكارێ ئاندریا مۆسۆلینی لە ٢٩ی تەمووزی ١٨٨٣، لە گوندی پڕێداپیۆی هەررێمی ئێمیلیا ڕۆماننای ئیتاڵیا، لەدایك بووە.

ئەو كەسایەتی سیاسی ئیتاڵی بوو و ڕێبەر و سەرۆكی حیزبی نێونەتەوەی فاشیزمی بوو.

 مۆسۆلینی لە نێوان ساڵانی [١٩٢٢ تاکۆتایی ١٩٤٣] فەرمانڕەوایی ئیتاڵیای كرد.

 بەر لەوەی مۆسۆلینی بچێتە ناو سیاسەت خەریكی كاری ڕۆژنامەگەری بوو سەرنووسەری ڕۆژنامەبوو و باوكیشی ئاسنگەر بووە.

+ تەمەنی فاشیزم لەسەر دەسەڵات

دەسەڵاتی فاشیزم لە ئیتاڵیا بەسەرۆکایەتی مۆسۆلینی بەگشتی لە ئیتاڵیا ٢٣ ساڵ حوکمی ئەو وڵاتەیان کرد.

جەنگی جیهانی دووەم بووە هۆی کەوتنی مۆسۆلینی لەئیتاڵیاو هیتلەر لە وڵاتی ئەڵمانیا.

لەگەڵ پەرەسەندنەکانی جەنگی جیهانی وگەیشتنی هاوپەیمانان بە ئیتاڵیا شۆڕگێرانی ئیتاڵیش زیاتر ڕووبەڕووی دەسەڵاتی فاشیزم و دامەزراوەکانی ئەو سەردەمەی حوکمڕانی ئیتاڵیاندا کە مۆسۆلۆینی و دەسەڵاتی فاشیزم ساڵانێک حووکمی ئیتاڵیایان دەکرد, چونکە بینتۆ مۆسۆلینی بە باوکی فکری فاشیزمی ئەوروپا ناوزەند دەکرا.

"فاشیزمۆ" لەبنەڕەتدا وشەیەکی ئیتاڵیە ئامانجیان گەڕانەوەی شآرستانییەتی ڕۆمای کۆنە، "سڵاوی ڕۆمانۆ" بەلایانەوە ئاماژەیه بۆ دەسەڵات و هێز، لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە وەکو بزووتنەوەیەکی سیاسی خۆیان ناوزەدکرد "ڕۆمانۆکان". مۆسۆلینی سەرۆکی ئەم بزووتنەوەیە بوو.

لەسەرهەڵدانی جەنگی جیهانی دووەم مۆسۆلینی هاوپەیمانی ئەڵمانی نازی بوو، ئەدۆڵف هیتلەر زۆرهاوکاری کرد نەکەوێت.

 بەڵام بەهۆی جیابوونەوەی ژمارەیەک جەنەڕاڵی سەربازی و بچڕانی پەیوەندیان لەگەڵ ئەڵمانەکان و بەدەمەوە نەهاتنیان کەوتنی پێگەی فاشیزم لە باشووری وڵاتەوە زۆری نەبرد خۆری مۆسۆلینی ئاوابوو.

+ کوشتنی مۆسۆلینی 

ڕۆژی ٢٥ی نیسان بەڕۆژی ڕاپەڕین و سەرکەوتنی ئازادیخوازان دادەنرێ بەسەر بەرەی فاشیزم و پشووی سەرتا سەریە لەوڵات.

لە ٢٧ی نیسانی ١٩٥٤ مۆسۆلینی لەگەڵ ژنە دۆستەکەی بەناوی (کلارا) لەنزیک دەریاچەی شاری کۆمۆی باکووری وڵات دەیویست هەڵبێت بۆ سویسرا، پارتیزانەکان بەجلوبەرگی سەربازی ئەڵمانی دەستگیریانکرد.

پاشان ڕۆژی دوای هەردووکیان بەیەکەوە گوللە باران دەکرێن و تەرمەکانیان لەنزیک بەنزینخانەی (ئیسسۆ) لە شاری (میلانۆ) سەربەرەوخوار هەڵواسێنرێن.

+ ئیتاڵیای دوای فاشیزم

ڕۆژی ئازادکردنی ئیتاڵیا ڕۆژێکی گەورەیەو ڕووداوێکی ناوخۆی و جیهانییە.

لێرە بەدواوە دەرگایەکی نوێ کرایەوە، سیستەم و دەستورێکی نوێ نووسرایەوە، هاوڵاتیانی ئیتاڵیا توانیان دەستوری نوێی دیمووکراسی هەڵبژێرن ڕێز لەماف و ئازادیەکانی بگرێ و سیستەمی سیاسی وڵات لە پاشایەتی بۆ کۆماری بگۆڕن.

+ یادی هەشتا ساڵەی پاش فاشیزم

ڕۆژی یەکشەممە [٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥] بەبۆنەی یادی (٨٠) ساڵەی دەستگیرکردن و کوشتنی دیکتاتۆری پێشووی ئیتاڵیا مۆسۆلینی، دوو گروپی جیاواز لەشوێنی ڕووداوەکە لە کۆمۆ گردبوونەوە.

گروپێکی جل سور و ئازادی خوازەکان، گۆرانی "بێلاچاو" ماڵئاوا جوانکیلەکەم"یان دەگوتەوە.

لەبەرامبەریش گروپێکی جل ڕەش سڵاوی ڕۆمانۆیان دەکرد ئەم گروپە ئینتیمایان بۆ مۆسۆلینی و بەرەی نەتەوەی و ناسیۆنالیستەکان هەیە.

پاش هاتنە سەر دەسەڵاتی باڵی راست و نەتەوەییەکان بەسەرۆکایەتی جۆرجیا مێلۆنی و ماتیۆ سالڤینی لەپارتی لێگا، ئیدی ئەم گروپانە ئازادتر خۆیان نمایش دەکەن.

لە ئیتاڵیا پێکهێنانی پارتی فاشیست و گروپی تووندڕەو، بەپێی یاسا یاساغەو تاوانە بەڵام راسیزم و پۆپۆلیست لەبەرگێکی دیکە خۆیان نمایش دەکەن ئامانجیان دژایەتی کۆچبەرو بێگانەکانەو مەیلیان گەڕانەوەی دەسەڵاتێکی راستڕەوە.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP