سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڤیدیۆ
03/07/2021
تیرۆری سپی، لە رۆژهەڵاتەوە هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەرێم نیوز
له ئێستادا نیوهی زیندانیكراوان له زیندانهكانی ههرێم، لهسهر مادهی هۆشبهر دهستگیركراون، تا دێت، قهبارهی بازرگانیكردن بهو ماده قاچاغانه پهرهسه دهسێنێت.
دامودهزگا رهسمییهكانی ههرێم و رێكخراوهكانی كۆمهڵگهی مهدهنی هاواریان لێههستاوه.
نەتەوە یەکگرتوەکان له راپۆرتهكانیدا تا ساڵانی نەوەدهكان، عێراق و هەرێمی کوردستانی بە یەکێک لە وڵاتە پاکەکان دادهنا له روی ماددە هۆشبەرەکانهوه، بەڵام ئێستا عێراق و هەرێمی کوردستان بونهته ناوەندێک بۆ بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، لهوهش زیاتر عێراق وەکو ترانزێت بەکاردەهێندرێت بۆ ئەوەی ئەو مادە هۆشبەرانە لێیهوه بگوازرێتهوه بۆ وڵاتانی دیکە."
زۆربونی قهبارهی بازرگانیكردن به مادهی هۆشبهر و بهكارهێنانی له ههرێمی كوردستان، تا رادهیهكه، له ئێستادا پلانی ئهوه دانراوه چهند سهنتهرێك بۆ ئالودهبوان بكرێتهوه، تا بتوانرێت لهم قۆناغهدا بهر به بڵاوبونهوهی زیاتری ئهو تیرۆر بگیرێت.
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دهڵێت: لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی دروستکراوەو بڕیارە چەند ناوەندێکی چارەسەرکردنی ئالودەبوان لە هەرێمی کوردستان دروستبکرێن.
زێباری ئاشكرایدهكات "بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان زیادیکردوە، بۆ ئەو مەبەستە داوای هاوکاری لە نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئەو وڵاتانە دەکەین کە تایبەتمەندییان لە روبەڕوبونەوەی ماددەی هۆشبەر و چارەسەرکردنی توشبوان هەیە".
به وتهی زێباری، "لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 89 کەس بەهۆی بەکاربردن و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە لە زیندانەکاندان، کە دەکاتە نزیکەی نیوەی زیندانیکراوان"، بهڵام د. ئیبراهیم خۆشناو، سەرۆكی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و هۆشیاری دژ بە ماددە هۆشبەرەكان پێیوایه رێژهی بهكارهێنهران له ههرێمی كوردستان چهند هێنده زیاترهو دهڵێت: "50 ههزار كەس لە هەرێمی كوردستان ئالودەی ماددە هۆشبەرەكانن."
لەنێوان ساڵانی 2010 بۆ ساڵی 2019 بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر ئاستی جیهان بە رێژەی 22٪ زیادیکردوە. لە کاتێکدا رێژەی دانیشتوان لەسەر ئاستی جیهان بە رێژەی 10٪ زیادیکردوە."
سەمەند بەرزنجی، کارگێڕی رێکخراوی رۆشنبیری بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەر، دهڵێت: "هەرێمی کوردستانیش وەک و بەشێک لە جیهان رێژەکە تێیدا زیادیکردوە."
لە ئێستادا لەسەر ئاستی جیهانی نزیكەی (280) ملیۆن كەس ئالودهی مادهی هۆشبهرن و 10 ملیۆن لهو ئالودهبوانه لە وڵاتانی عەرەبیدان، پێشبینیش دەكرێت تا ساڵی 2030 بەڕێژەی لە 30٪ بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لەسەر ئاستی جیهان زیادبكات.
قەبارەی بازرگانی به مادهكانهوه 800 ملیار دۆلارە، كە دەكاتە 8%ی قەبارەی بازرگانی جیهان و بە سێیەم بازرگانی لەسەر ئاستی جیهان لەدوای نەوت و چەك دادەنرێت”.
دهرگای تیرۆرهكه، له رۆژههڵاتهوه كراوهتهوه
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2020 دا، 555 کیلۆ و 740 گرام ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دەستی بەسەرداگیراوە، هەزار و 133 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و دراوی ساختە دەستگیرکراون، زۆربەی ماددەکان و کەسانی دەستگیرکراو لە سنورەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشوری کوردستان و دەروازەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق بوە.
جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوەبەری پێشوی بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر لە ئاسایشی سلێمانی لە لیَدوانێكی رۆژنامهوانیدا وتویهتی: مادە هۆشبەرەکان بە زۆری لە ڕێگەی دەروازە سنوریەکانی وەک باشماخ و پەروێزخان و کێلێ لە سنوری سلێمانی، حاجی ئۆمەران لە سنوری پارێزگای هەولێر بەشێوەی قاچاخ هاوردەی هەرێم دەکرێن.
رونیشیكردوهتهوه، قاچاخچیەکانی مادەی هۆشبەر چەندین شێوازی جۆراوجۆر دەگرنەبەر بۆ هێنانی ئەو مادانە بۆ ناو هەرێمی کوردستان، لەوانە لەناو بەتانی و سەرین و بۆری سەیارە و باری شووتی و مەکینەی خەیاتی و سەلاجە و باری بارهەڵگرەکان و چەندین کەلوپەلی دیکە دەیشارنەوە و بەشێوەی قاچاخ لە ئێرانەوە ئاودیوی هەرێمی دەکەن.
سەمەند بەرزنجی دهڵێت: لە ساڵی 2006، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تەنیا 30 كهس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، بەڵام لەنێوان ساڵانی 2019 بۆ 2020 نزیکەی سێ هەزار کەس بە هەمان تۆمەت دەستگیرکراون، ئێستا زیاتر لە 800 کەس لە ناوەندەکانی چاکسازی بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر حوکمدراون، کە نزیکەی 380 کەسیان بازرگانن، لە ناو ئهو ژمارهیهشدا ئافرەت ههیه، هەروەها زیاتر لە 400 کەسیش بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر حوکمدراون، لەو ژمارەیەش نزیکەی 15 کەسیان ئافرەتن.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان، كه له مانگی حوزهیرانی رابوردو بڵاوكرایهوه، لە نزیکەی مانگێکدا زیاتر لە 700 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دەستی بەسەردا گیراوە. لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا زیاتر لە 500 کیلۆ دەستی بەسەردا گیراوە. لە ماوەی 4 ساڵی رابردوش نزیکەی 6 هەزار کەس بەهۆی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەو مادانهوه دەستگیرکراون.
د. ئیبراهیم خۆشناو، سەرۆكی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و هۆشیاری دژ بە ماددە هۆشبەرەكان له ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، هۆكارەكانی زۆربونی ماددە هۆشبەرەكان بەهۆی قازانجی زۆر و بڵاوبونەوە و گۆڕینی شێوازی پیشەسازیەكەی بە جۆرەكانی حەب و شلبە و پۆدرە و غازەوەیە، كە وایكردوه پیشەسازی ماددە هۆشبەرەكان گەشە بكات.
هاوكات نایشارێتهوه، كه پیلانێكی تۆكمهی ههرێمایهتی ههیه له ههرێمی كوردستان لهرێگهی مادهی هۆشبهرهوهو دهڵێت: "پیلانی وڵاتانی ئیقلیمی هەڕەشەی زۆر لەسەر كوردستان هەیە بەهۆی بونی مافیاو سیخوڕ تاوەكو كۆمەڵگا توشی ماددەی هۆشبەر بكەن".
هەرێمی کوردستان نزیکەی ـ 513 کم ـ سنوری هاوبەشی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە و ئێرانیش دوای ئەفغانستان بە پایتەختی ماددە هۆشبەرەکان ناسراوە، ئهمهش کاریگەری ڕاستەوخۆی خراپی لهسهر هەرێمی کوردستان داناوه.
بەکر بایز، قایمقایمی قەزای قهڵادزێ كه ناوچهكهی هاوسنوره لهگهڵ ئێران، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامهی رێدلاین وتویهتی: یەکێک لە گرفتەکان باندە خاوەن دەسەڵاتە حیزبی و ئەمنی و سەربازیی و سیاسی و عەشایرییەکانن، کە پاڵپشتی لە کەسانی مامەڵە پێکەری مادە هۆشبەرەکان دەکەن.
باسی لەوەشکردوه، كه "چەندین جار کەسانی تێوەگلاو مادەیان لێگیراوە و سزا نەدراون، ئەمەش سەردەکێشێت بۆ ئەوەی باندە قاچاخچیەکان دەسەڵاتی زیاتریان هەبێت لەو هێزانەی ڕوبەڕوی مادەی هۆشبەر دەبنەوە، ڕێگەش خۆش دەکات بۆ یاساشکێنی، بەمشێوەیەش وڵاتەکە بەرەو داڕوخان دەڕوات."
له ئێستادا بهشێوهیهكی فهرمی، له ئێراندا 6 ملیۆن ئالودهبو ههیه به ماده هۆشبهرهكان و رۆژانە 13 ئێرانی بەهۆی مادهی هۆشبهرهوه گیان لە دەستدەدەن.
عەلی هاشمی، بەرپرسی پێشووی ناوەندی بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەری ئێران وتویهتی؛ لە ماوەی 30 ساڵی رابوردودا، رێژەی زیادبونی ژمارەی توشبوانی ماددەی هۆشبەر لە ئێران، سێ ئەوەندەی زیادبونی رێژەی دانیشتوانی ئێران بوه.
لە 30 ساڵی رابوردودا 18 ملیۆن کەس لە ئێران دەستبەسەرکراون، کە نزیکەی 68% یان كه 12 ملیۆن کەس دهبێت، راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەهۆی تاوانی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستبەسەرکراون.
به وتهی كاروان جهلال بهگ، نوسهر و رۆژنامهنوس، " کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێستادا هەمو هەوڵێك دەدات بۆ تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگەی کوردستان، ماددە هۆشبەرەکانیش یەکێکە لە ڕێگە و ڕێکارەکان بۆ ئەوەی پلانەکەی جێبەجێ بکات، لەبەرئەوەی ئەمڕۆ لە هەمو کاتێک زیاتر پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان زیان بە هەژمونی ئێران دەگەیەنێت، بۆیە بە دڵنیایی ئێران لە هەمبەر ئەو جێگرەوەی دەستەوەستان نابێت."
هەواڵی پەیوەندیدار
17 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆڕێک لەژێر ناونیشانی "ژنی کورد لە تاراوگەدا" بۆ خاتوو شەمال سامۆئێلسۆن لە شاری هەولێر سازکرا
17 کاتژمێر پێش ئێستا
ئاری جەلال: بە 48 فۆتۆ گرافەر بەشدارین لە فێستیڤاڵی فیلم لە دهۆک
19 کاتژمێر پێش ئێستا
میقداد سەلیم: ماددەی هۆشبەر لە چەکی ئەتۆم مەترسیدارترە بۆ ڕوخاندنی کۆمەڵگا
هەواڵی زیاتر
5 کاتژمێر پێش ئێستا
مەسرور بارزانی پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافی پێکهاتەکان دووپات کردەوە
7 کاتژمێر پێش ئێستا
سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان دەکات
8 کاتژمێر پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان دوپات دەکەینەوە
زۆرترین بینراو
1
4 رۆژ پێش ئێستا
ژمارهیهكى زۆر سەربازى ئیسرائیلى لەغەززە كوێر بوون
2
4 رۆژ پێش ئێستا
وهزارهتی دارایی و ئابووری رێنمایی بە راگرتنی گشت خەرجییەکان دهردهكات
3
6 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان لە عێراق ئاشکرا دەکەن
4
5 رۆژ پێش ئێستا
پۆلیسی تورکیا تەتەلووی رادەستی ئێران کردەوە
5
4 رۆژ پێش ئێستا
سەرەڕای فەرمانى دەستگیرکردنى، پۆتین لەگەشتەکانى بەردەوامە
6
6 رۆژ پێش ئێستا
پێش لە هێرشەکان، حەماس لە دیدگاى وڵاتانى عەرەبییەوە
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP