هەرێم نیوز
حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەرکی سوپای وڵاتەکەى لە عێراق ساڵێک درێژدەکرێتەوە و تا 31ـی تشرینی یەکەمی 2024 بەردەوام دەبێت.
حکومەتی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەش کردووە،، لە پێناو سەقامگیری عێراق بۆ ماویەکی درێژخایەن و رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، 500 سەربازی ئەڵمانی لە عێراق جێگیر دەکرێن، بەڵام بڕیارەکەی حکومەتی ئەڵمانیا پێویستی بە پەسندکردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەبێت.
باسی لەوەشکردوە، تێچووی جێگیرکردنی ئەو سەربازانە، 98.3 ملیۆن دۆلار دەبێت.
لە ئێستادا، سێ هەزار و 500 سەربازی ئەڵمانی، لە هەریەک لە وڵاتانی عێراق، سووریا، ئەفغانستان و مالی، ئەرکی سەربازیی جیاواز ئەنجام دەدەن.