دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23/11/2021

یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ دەربڕی

هەرێم نیوز
یەكێتی نیشتمانی کوردستان، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ ڕایدەگەیەنێت،  پشتیوانی داواكاری رەوای خوێندكارانین و داواش لەحكومەتی هەرێم دەکەین دەرماڵەكانیان بۆ خەرجبكات و كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات. 

ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، لەبارەی هەڵوێستی یەكێتی لەسەر خۆپیشاندان و داواكاری خوێندكاران راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی داواكاری رەوای خوێندكاران دەكات و داواش لەحكومەتی هەرێم دەكات داواكاریییەكانیان لەبەرچاو بگرێت و دەرماڵەی خوێندكاران خەرجبكات و كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات.

دەشڵێت: داوا لەهێزە ئەمنیەكان دەكەین دانبەخۆیاندا بگرن و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن، چونكە داواكارییەكانیان رەوایە، داواش لەخۆپیشاندەران دەكەین بەشێوەیەكی شارستانی و ئاشتیانە خۆپیشاندان بكەن و  دوور بكەونەوە لەهەموو كارێكی توندوتیژی و ئاژاوەنانەوەو رێگەش بە هیچ لایەنێك نابەرپرس نەدەن خۆپيشاندانەكان بۆ بەرژەوەندی و سیاسەتی چەوتی قۆرغبكات و بەكاربهێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP