هەرێم نیوز
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دابه‌شكردنی نەوتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا به‌رده‌وامه تا ئێستاش نزیکەی 63 ملیۆن لیتری دابین كردوه و پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ش له سنوری هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌رده‌وامه.
ورده‌كاریی دابینكردن و دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌م شێوه‌یه‌یه
پارێزگای هه‌ولێر
پارێزگای هه‌ولێر پێویستیی به (92.345.400) لیتر هه‌یه، به‌ڵام تا ڕێکەوتی 6ی کانونی دوەمی 2022 بڕی (25.714.819) لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش (23.690.800) لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی (چۆمان، ڕواندوز، سۆران، مێرگه‌سۆر، شه‌قڵاوه، كۆیە) دابه‌شكراوه و هه‌روه‌ها بڕی (1.534.600) لیتر به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر (واتا خه‌بات و بنه‌سڵاوه) دابه‌ش كراوه و ( 67.120.000) لیتر ماوه كه پێویسته دابین بكرێت.
پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە
پارێزگای سلێمانی پێویستیی به (91.749.000) لیتر هه‌یه، تاكو 6ی کانونی دوەمی 2022، بڕی (17.172.985) لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش (8.044.000) لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی پێنجوێن، قه‌ڵادزێ، هێرۆ، هه‌ڵشۆ، شارباژێڕ، قه‌ره‌داغ و دوكان دابه‌ش كراوه و ( 6.826.000) لیتر له سه‌نته‌ری شار دابه‌شكراوه و (1.852.000) لیتر له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ڵه‌بجەش دابه‌شکراوه.
پارێزگای دهۆك
بڕی پێویست بۆ پارێزگای دهۆک بریتییه له (53.829.600) لیتر، تاکو 6ی کانونی دوەمی 2022، بڕی (18.585.000) لیتر دابیکراوە و له‌و بڕه‌ش (13.378.400) له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئامێدی، زاخۆ، ئاكرێ، دهۆك و شێخان دابه‌ش كراوه و له ده‌ورووبه‌ریش واتا (ئاكرێ، سێمێل، به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان) بڕی (6.554.200) لیتر دابه‌ش كراوه، هه‌روه‌ها بڕی (35.405.000) لیتر ماوه دابین بكرێت.
بەپێی خشتەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هه‌ر خێزانێك 200 لیتری پێ ده‌درێت به نرخی 55 هه‌زار دینار و کە ئەو بڕە نەوتەش لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە دابین دەکرێت و نه‌وته‌كه‌ش له به‌رزترین ئاستی كواڵێتیدایه.