هەرێم نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، باندێکی 11 کەسییان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە، کە تایبەتمەندبوون بە ئەنجامدانی کاری ساختەکاری لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد، هێزەکانیان توانیویانە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، سەرجەم ئەندامانی باندەکە دەستگیر بکەن.
ئاسایشی سلێمانی ئاشکرای کردووە کە تۆمەتباران لە ماوەی رابردوودا هەڵسابوون بە ساختەکردنی بەڵگەنامە و پشتگیری فەرمانگە حکومییەکان، کە بە "کەفالە" ناسراوە.
لە ئێستادا سەرجەم ئەندامانی باندەکە بەپێی ماددەکانی289 و 297 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.