هەرێم نیوز
وهزارهتى دارایى حكوومهتى ههرێمى كوردستان له روونكردنهوهیهك لهسهر لێبڕینى 1%ى مووچهى فهرمانبهران دووپاتى دهكاتهوه، ئهو بڕیاره تهنیا بۆ یهك مانگه و لهلایهن وهزارهتى پلاندانانى عێراق بۆ ههموو فهرمانبهران دراوه و خانهنشیانان و سوودمهندانى چاودێرى كۆمهڵایهتى ناگرێتهوه و هیچ پێوهندیهكیشى به "ههژمارى من" نییه.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا، ڕایگەیاند: لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری من، چەند پرسیارێک لای فەرمانبەران دروست بووە و لە کاتی وەرگرتنی مووچەکانیان بڕە پارەیەکیان بەراورد بە مانگەکانی پێشوو لێ بڕاوە.
دەقی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی:
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە.
لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من، چەند پرسیارێک لای فەرمانبەران دروست بووە و لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان بڕەپارەیەکیان بەراورد بەمانگەکانی پێشوو لێبڕاوە.
١- سەبارەت بەو لێبڕینە کە بڕەکەی تەنها لە ( ١٪ )ی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانە و لەسەر داواکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەمەبەستی تۆمارکردن و دروست کردنی ژمارەی وەزیفی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بڕدراوە.
٢- ئەو لێبڕینی ( ١ ٪ )ە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بووە، تەنها فەرمانبەرانی هەمیشەیی و ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرج دەکرێت، بەهیچ جۆرێک خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی ناگرێتەوە.
٣- ئەو لێبڕینە تەنها بۆ یەک جارە و لەسەر مووچەی مانگی ئایار لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە جێبەجێ کراوە.
سەرجەم فەرمانبەران دڵنیا دەکەینەوە ئەو بابەتە هیچ پەیوەندی بە پڕۆژەی هەژماری منەوە نییە.
هاوپێچ ؛ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارە ( ٢٤٩٧٢ ) لە( ٢٠٢٤/١٢/١٨ ) تایبەت بەتۆماری بایۆمەتری.
نووسراوی ژمارە ( ٥١١٨٧ ) لە ( ٢٠٢٤/١٢/١١ ) ی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد تایبەت بەناردنی ژمارەی وەزیفی و ناونیشانی بایۆمەتری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥
