دواین هەواڵ

ئابوری‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

مووچەی ئاسایش و پێشمەرگە پێش خرا

هەرێم نیوز

ئاسایش و بەشێکی پێشمەرگە ئەوانەی کارتی بانکیان هەیە، مووچەیان پێش خرا و سبەی مووچه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت.

تیمی (هەژماری من) بڵاوی کردەوە، سبەی شەممە 26ی 7ی 2025، مووچەی ئاسایش و پێشمەرگەی یەکەی 80 و فەرماندەی زێرەڤانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری پێشمەرگە، لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ATM دەدرێت.

ئه‌مه‌ لە کاتێکدایە بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی مووچەی ئەو شوێنانە ڕوژی یەکشەممەیە.

ڕۆژی پێنجشەممە 24ی7ی2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە دەدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت، ڕۆژی یەکشەممە 27/5/2025، تەواو دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP