هەرێم نیوز
كۆمپانیای گوگڵ ، ده‌ستبه‌رداربوونی له 12 هه‌زار كارمه‌ندی كۆمپانیاكه له سه‌رتاسه‌ری جیهان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ، سوندار پیچای، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌لفابێت، له نامه‌یه‌كدا كه له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه بۆ كارمه‌ندانی ناردووه، ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه به‌ڕێژه‌ی 12 هه‌زار كه‌س، وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی دووباره رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری كارگێری كۆمپانیاكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌هۆی گۆڕانكارییه ئابوورییه‌كان ناچاری كردوون، هه‌نگاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستی كار بنێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێش چه‌ند رۆژێك كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ده‌ستبه‌رداربوونی له 10 هه‌زار كارمه‌ندی خۆی راگه‌یاند له چه‌ند مانگی داهاتوودا كه هۆكاره‌كه‌شی بۆ لایه‌نی ئابووری گه‌ڕانده‌وه، هه‌روه‌ها پێشتریش هه‌ر یه‌كه له كۆمپانیاكانی مێتا، ئه‌مازۆن و تویته‌ر هه‌مان هه‌نگاویان ده‌ستپێكردووه.