دواین هەواڵ

کوردستان‌

 22/05/2023

مەسرور بارزانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان راگەیاند

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان راگەیاند و دەڵێت، "دەستخۆشی لە پەرلەمان بۆ بڕیارەکەی ئەمڕۆ و نابێت هیچ کێشەیەک ببێتە هۆی ئەوەی کە هەڵبژاردنی پەرلەمان دوابخرێت".

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەییشتە قەزای ئاکرێ و، لەلایەن پارێزگاری دهۆک و بەرپرسانی کارگێری هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش پێشوازیی لێ کرا.

لە پەراوێزى وتارەکەیدا ڕایگەیاند، من دەستخۆشی لە ئەندامانی پەرلەمان دەكەم بۆ وەرگرتنی ئەم بڕیارە گرنگە، چونكە بەڕاستی شەرعیەتی هەرێمی كوردستان لە لایەن دۆستانی ناوخۆ و دەرەكی دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە كە ئایا خەڵكی كوردستان باوەڕیان بە دیموكراسیەت و پرۆسەی هەڵبژاردن هەیە یان نا؟ ئەگەر ئاریشەش هەبن ئەو ئاریشانە دێنە چارەسەركردن، بەڵام هیچ شتێك نابێ ڕێگربێ لەوەی كە هەڵبژاردن نەكرێت، لەبەر ئەوە ئەو بڕیارەی دەركراوە، پشتڕاستكردنەوەیەكە بۆ ئەوەی كە خەڵكی كوردستان باوەڕیان بە پرۆسەی دیموكراسی و هەڵبژاردن هەیە و هیوادارم لە كاتی خۆیشیدا لە كۆتایی ئەمساڵ ئەو هەڵبژاردنە بكرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی  ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەک لە هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش  رادەگەیەنێت و دواتر لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی ئەو دەڤەرە کۆدەبێتەوە.

نوێدەکرێتنەوە..



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP