دواین هەواڵ

عێراق‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا هۆشداری دەداتە بەغدا: هاوکاریکردنی فڕۆکەوانیی ئێران فڕۆکەخانەکانی عێراق ڕووبەڕووی سزا دەکاتەوە

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط) لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرسی حکومییەوە بڵاوی کردووەتەوە، بەغدا ئاگادارکردنەوەیەکی جدی و ڕاستەوخۆی ئەمریکی پێگەیشتووە سەبارەت بە پێشێلکردنی گەمارۆی ئاسمانیی سەپێندراو بەسەر ئێراندا، ئەمەش لە کاتێکدایە عێراق داوای کردبوو فڕۆکەخانەی نەجەف لەم گەمارۆیە بەدەر بکرێت بەهۆی هۆکاری مرۆییەوە.
مەترسیی سزاکان بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی عێراق
بەوتەی سەرچاوەکە، لایەنی ئەمریکی ڕوونی کردووەتەوە کە ڕێکارە سزاییەکان تەنیا کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێرانی ناگرێتەوە، بەڵکو دەکرێت هەر لایەنێک یان فڕۆکەخانەیەکیش بگرێتەوە کە خزمەتگوزاری پێشکەش بەو کۆمپانیایانە دەکات یان ئاسانکاری بۆ ڕێکخستنی گەشتەکانیان دەکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەم ئاگادارکردنەوەیە حکوومەتی عێراقی خستووەتە بەردەم تەنیا یەک بژارە، ئەویش دوورخستنەوەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و کەرتی فڕۆکەوانییە لە سزاکانی واشنتن.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP