دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕێوره‌سمی یاداشتی هاوتاكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كرا

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ یەکشەممە، ۲۷ی ئەیلوولی ۲۰۲٦، لە بەغدا بە ئامادەبوونی وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق، ڕێوڕەسمی هاوتاکردنی مووچەی کەسووکاری شەهیدانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی واژۆ کرا.

پەیامی دەزگای شەهیدانی عێراق
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا عەبدولئیلا نائیلی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق گوتی: "خزمەتی تەواوی ماڵباتی شەهیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین، هەروەها کار بۆ ناساندنی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس دەکەین."

هەڵوێستی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان
هاوکات عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەم یاداشتە سەرەتایەکی گرنگە بۆ کەسووکاری شەهیدان و ئەمە دەستکەوتێکی گرنگە."





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP