دواین هەواڵ

ئابوری‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

وه‌زاره‌تی دارایی: داوامان كردوه‌ ماوەی خزمەتی زیندانییانی سیاسی درێژبكرێته‌وه‌

هەرێم نیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند، نوسراوی ئاڕاسته‌ی فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵی كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی زیندانییانی سیاسی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ دایكبوی ١٩٦٥ و ١٩٦٦ن، ئه‌وانیش نوسراوه‌كه‌یان ئاڕاسته‌ی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی کردوە بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی زیندانییانی سیاسی وەجبەی ( ٩ تا ١٥) کە فەرمانبەرن لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە دایکبوی ساڵانی ( ١٩٦٥ و ١٩٦٦)ن، بە نوسراوی فەرمی ژمارە (٣٤٨٨) لە بەرواری٢ی ٩ی ٢٠٢٦ کە ئاڕاستەی فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵمان کردوە و داوایان کردوە ماوەی خزمەتیان لە ٦٠ ساڵەوە بۆ ٦٥ ساڵ درێژ بکرێتەوە.

فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەپێی پەیوەندی و بە نوسراوی ژمارە (٥٠٤٠٧) لە ڕۆژی ٢٤ی ٩ی ٢٠٢٦ نوسراوەکەی ئاڕاستەی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی کردوە بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست.

لە سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا شاندێکی باڵای وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد، داوای گواستنەوەی تەواوی دۆسیەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر دەزگای زیندانیانی سیاسیی عێراق و هه‌روه‌ها زیادكردنی موچه‌ی زیندانیانی سیاسی لە هەرێم كردوه‌.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP