هەرێم نیوز
بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی رایگەیاند، نۆرەگرتنی شەوانەی ئۆتۆمبێل پێش دەستپێکردنی دابەشکردنی بەنزین قەدەغەیە و سەرپێچیکاران سزای دارایی دەدرێن.
وتیشی، “ئەم بڕیارە بۆ ڕێگری لە قەرەباڵغی و ئاستەنگی هاتووچۆیە”.
ڕوونیشی کردەوە، بڕی سزاکە بۆ ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا یەک ملیۆن دینار و بۆ ئۆتۆمبێلی خاوەن تابلۆ ۳۰ هەزار دینار دەبێت.