دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

چۆن ئۆجەلان نەخشەرێگای رووبەروو بوونەوەی بارزانی دا بە باخچەلی

ڕێکان سەباح

كات ۲۲ی ئەیلوولی ۲۰۱۷ یە، مەسعود بارزانی بەتەمەنێكی زۆرەوە شار و شارۆچكەی باشووری كوردستان دەگەرێت بۆ بانگەشەی ریفراندۆم و كۆتا گوتاریشی لە هەولێر بوو، بارزانی ئەوكاتەی لەهەولێر خەریكی بانگەشەی ریفراندۆم بوو! نامەیەك لە ئۆجەلانەوە بەپەلە بۆ " دەوڵەت باخچەڵی دەنێردرێت، لەنامەكەدا باس لەمەترسیەكانی رۆژئاوا و باشووری كوردستان دەكات، دەلێت ئەگەر ئێوە ئامادەبن لەگەڵ من دانووستاندن بكەن، من ئامادەم رووبەرووی بارزانی ببمەوە!

ڤەیسی ئاکتاش هاورێی ئۆجەلانە لە ئیمراڵی باس لە هەوڵەكانی دروستكردنی دەوڵەتێك لە سنورەكانی ئێران تا سەر دەریای ناوەراست دەكات، دەلێت ئەمە نەخشیەكی ئیسرائیلی بوو! بۆ بەستنەوەی كوردستان بە دەریایی ناوەراست!

ئۆجەلانی لە نامەیەكەدا لە ئەیلولی 2017 بۆ باخچەلی " باس لە هەنگاوە مەترسیدارەكانی ریفراندۆمی كوردستان دەكات و دەلێت، ئەم پرۆژەیە لەقۆناغی یەكەمدا تەنها باكوری عێراقە و دوایش باكوری سوریاش دەگرێتەوە.

هەروەها ئەم نامەیە دەبێتە سەرەتا" ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی " نێوان دەوڵەت باخچەڵی و ئۆجەلان! باس لەوە دەكرێت " بە دەیان جار لەدوای ئەو نامەیە دەوڵەت باخچەلی بینیوە ئۆجەلان، نەخشە رێگای رووبەروو بوونەوەی بارزانی بەم شێوەیە دەخرێتە روو!

چەندین دیدار لە پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم لەلایان " سەركردایەتی پەكەكە جەمیل بایك لەگەڵ سەركردایەتی یەكێتی دەكرێت، لەناویاندا" لاهور جەنگی" لەم دیدارانە بەئاشكرا هانی لاهور جەنگی دراوە كە دژی ریفراندۆمەكە بوەستێتەوە! پێویستە لاهور جەنگی ناوەرۆكی ئەم دیدارانەی لەگەڵ جەمیل بایك دا كردووە لە ئێستادا ئاشكرا بكات، چونكە ئەم دیدارانە لەسەر بنەمایی نەخشەرێگای رووبەروو بوونەوەی سەربەخۆی كوردستان سازبووە!

بەگوێرەی ئەم لێدوانانەی " هێلین ئومێد و ڤەیسی ئاکتاش و نورسەل ئایدۆغان و چەندین سەركردایەتی پەكەكە چەندین رۆژنامەنووسی نزیك لە پەكەكە كە بەڵگەكان لە كۆمێنت دادەنێم، تەواوی نەخشەرێگای رووبەروو بوونەوەی دروست بوونی دەوڵەتی كوردستان لەلایان ئۆجەڵانەوە دەخەنە روو! بەڵام جگە لە ڤەیسی ئاکتاش كە خۆی بەشداری راستەوخۆی پیلانگێریەكە بووە لەگەڵ ئۆجەلان و دەوڵەت باخچەڵی! ئەوانی تر ئاگاداری ورەدكاری رووبەروو بوونەوەی ئۆجەڵان دژی بارزانی نین!

نەخشەرێگاكە سەرەتا چۆن دەستی پێكردووە، دوای ریفراندۆم ئێران و توركیا چەندین دیداریان لە ئاستی باڵادا كرد، بەڵام گرینترین و جدیترینیان، راسپاردەی محەممەد باقری لە ئێران و خولوسی ئاکار لە تورکیا بوو بۆ مانۆڕی سەربازی! هەر لەو كاتەدا ئۆجەلان لەرێگای نێوەندگیری باخچەلیەوە پەیوەندی بە ئەردۆگانەوە دەكات، دەلێت پێویستە لەئاستی ناوەخۆیشدا رووبەرووی بارزانی ببینەوە!

ئامادەكاریەكان بۆ كودەتای ناوەخۆی یەكێتی لەلایان ئێرانەوە بەتەواوی كرابوو! ئەوەی لە 16ی ئۆكتۆبەر روویدا تەنها " پاشەكشەی یەكێتی نەبوو، بەڵكو كودەتایەكی ناوەخۆی بوو، كە یەكێتی لەرێگای ئەم كودەتایەوە خرایە دۆخی پاشەكشە لە كەركووك!

رۆژنامەنووسێكی پەكەكە بەناوی "زینار یڵدز" وردەكاریەكانی بەم شێوەیە دەخاتە روو كە هاوشێوەیە لەگەڵ لێدوانەكانی " هێلین ئومێد و ڤەیسی ئاکتاش و نورسەل ئایدۆغان دەلێت" بڕیار بوو کوردستانی ڕۆژئاوا بە تەواوی لە عەرەب پاک بکرێتەوە و بکەوێتە دەست کورد، بەشێوەیەک کە ڕادەستی بارزانی بکرێت، ئەمە لە ڕاستیدا پرۆژەیەک بوو کە ڕێک لەگەڵ دەستپێکردنی قەیرانی سووریادا خرایە ڕوو؛ بۆ ئەوەی هەندێک لە ناوچە کوردییەکان لەڕۆژئاوای كوردستان، ئەو هێڵەی لە دێرکەوە تا سەرێکانی و لەوێشەوە لەرێگای عەفرین بۆ سەر دەریای ناوەراست درێژ دەبێتەوە، تەسلیمی بارزانی بكرێت و جۆرە فیدراسیۆنێکی لەو شێوەیە دروست بێت.

دوای كەوتنی " كەركووك تا شنگال " پەكەكە لە شنگاڵدا وەكو بۆمبێك لەدژی گەرانەوەی كورد لەژێر هەرناوێكدا هێشترایەوە! ئەوەش بەئاگاداری توركیا و ئێران و عێراق بووە، لەژێر پێشنیاری ئۆجەلان بووە.

شێوەی دارێشتنی پیلانگێریەكە چۆن بوو، بوونی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە و یەپەگە بەس نەبوو! ترسی بوونی ئەو ناوچانە لەژێر دەسەڵاتی یەپەگە و هەسەدە، ئۆجەلانیشی ترساندبوو، بۆیە ئۆجەڵان پێشنیار دەكات لەسەر بنەمایی الحزام العربي" پێشتێنەی رەگەزپەرستی عەرەبی " كە لە ساڵی ١٩٦٥ لەلایەن حکومەتی ڕژێمی بەعسی سوریاوە پێشنیازکرا و لە ١٩٧٣ لەسەردەمی حافز ئەسەد بە کردەیی جێبەجێ کرا ببەسترێت بۆ " كەرتكردنی ئیدارەی " كانتۆنیەكان لەسەر بنەمایی دابەشبوونی نەخشەی " بەیەكبەستنەوەی كورد بۆ سەر دەریای ناوەراست! ئەوەبوو ئۆجەلان پێشنیاری كرد سەرەتا لە عەفرینەوە دەستپێ بكرێت، ئەم پێشنیاری بۆ هەریەكە لە دەوڵەتی باخچەلی و ئەردۆگان كرا، ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ ئەم پێشنیاری بەتەواوی لە عەفرین جێبەجێ كراو هێزەكانی هەسەدە و یەپەگە " بەشێوەی عادتی خۆیان لەژێر " دروشم سازی و بەتەڵسازی دا پاشەكشەیان كرد لە عەفرین و ئەو شارە كەوت، كە ئۆپراسیۆنەكە ناونرابوو" قۆڵی زەیتوون".

دوای ئەوە ئۆپراسیۆنێكی تر لەژێر ناوی کانیی ئاشتی، لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئۆپراسیۆنێكی تر بۆ سەرێ كانی و گرێ سپی كراو، بە مەبەستی " كەرتكردنی كانتۆنیەكانی حەسەكە و كۆبانێ! هەموو ئەو هاوكێشەیە لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر " لەناو گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان" ئۆجەلان و باخچەلی و ئەردۆگان بوو!

ئەم دۆخە تا بانگەوازی ئۆجەلان لەژێر ناوی " هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە و دانانی چەك" ئەنتیگراسیۆنی كۆمەڵگەی دیموكراتیك پێدێنێت، درێژەی كێشا، ئالێرەدا سەرەتا ئەو دەرگایەش لەرێگای بانگەوازی " دەوڵەت باخچەلی دوای نزیكەی هەشت ساڵ لە پەیوەندی " داوای كرد ئۆجەلان بێتە ناو پەرلەمانی توركیا و داوای چەكدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە بكات، بەڵام ئەوەش لەلایان حكومەتی توركیا قبوڵ نەكراو گوتیان پێویستە ئۆجەڵان بەتەواوی پەكەكە چەك دابنێت و خۆی هەڵوەشێنێتەوە ئینجا لەژێر رێنمایی یاسایی مافی هیوای ئازادی پێدەدەین، ئەم قسەیەش لەرێگای كەسێكی نزیك لە پەكەكە لەبارەی " دروستكردنی ڤێلایەك بۆ ئۆجەلان كە لە مانگی حوزەیران ساڵی 2025وە بریاری لێدراوە، كە ئۆجەلان ئێستا چۆتە ناو ڤێلاكە لە جەزیرەی ئیمرالی دا، ئەمە لەزاری حەمە پێنجوێنی دا ئاشكرا كرا لەكەناڵی كوردساتی یەكێتی دا! ئەوە دەسەلمێنێت، دانووستاندنەكانی ئۆجەلان و ئەردۆگان و باخچەلی " پێشینەی زیاتر لە 8 ساڵی هەیە، ئەوەش تەواوی وردەكاری بنوكۆلیەكە پشتراست دەكاتەوەو تەنانەت دابەشكردنی رۆڵێش لەنێوان باخچەلی و ئۆجەلاندا هەیە، بۆ نموونە پێش رێكەوتنەكان و دانووستاندنەكانی عەبدی و شەرع ، باخچەلی زۆر راشكاوانە و ئاگادارانە لێدوانی دەدا و دەیگوت، چەكدانانی پەكەكە سوریاش دەگرێتەوە!

لە ۱۰ی ئاداری ۲۰۲٥ رێكەوتنێك لەنێوان مەزلووم عەبدی و ئەحمەد شەرع دا كرا، كە خۆی دەبینیەوە لە پێنج بڕگەی سەرەكی" بەڵام توركیا ئەم رێكەوتنەی قبوڵ نەكرد، لەرێگای وەزیری دەرەوەی سوریا، ئەسعەد شەیبانی رێكەتنەكەی رەتكردەوە، هەر لەوكاتەدا فۆرمی دانووستاندنی " حكومەت و سەرۆكی سوریا لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە گۆڕا بۆ نێو دانووستاندنی نێوان " ئۆجەلان و باخچەلی و ئەردۆگان" بەتەواوی بڕیارەكانی " دانووستاندن فەرز دەكرا بەسەر ئەحمەد شەرع و مەزلووم عەبدی! هەر بۆیە لە لێدوانێكدا " مەزلوون عەبدی دەلێت دەبا رێكەوتنی 10 ئادارم بەپەلە جێبەجێ بكردبا! كەوایە كۆی رێكەوتنەكانی ئێستا بوونی هەیە لەسوریا بەسەر مەزلووم عەبدی دا سەپێنراوە! پێچەوانەی قسەكەی راستی دۆخەكە ئاشكرا تر دەكات.

بۆئەوەی پشت ئەستور تر بین لە گوتاری ئۆجەلان" ڤیدیۆیەك لە ماوەی مانگی رابردوو خراوەتە ناو تۆرەكانی ئێكس و فیسبووك، كە دەردەكەوێت ئۆجەلان لەكاتی دەستگیركردن و بردنەوەی بۆ توركیا، لەبەرامبەر سەربازەكاندا چەندین قسە دەكات، لە قسەكانی دا باس لەوە دەكات بارزانی و تاڵەبانی مەترسیدارن بەدوای ئەوەوەن كە دەوڵەتانی ناوچەكە دابەش بكەن، من پرۆژەی بەهێزم هەیە بۆ رووبەروو بوونەوەیان! ئەو ڤیدیۆیەش لەكۆمێنت دادەنێم كە نیەت و ئاماژەی روئیای ئۆجەلان بۆ رووبەروو بوونەوەی كورد و" بارزانیەكان بەردەوام ئامادەیە"بەگوێرەی لێدوانەكەی هێلین ئومێد بێت كە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ دراوە بۆ میدیا خەبەری سەر بە پكەكە! داویەتی كەلەكۆمێنت بەڵگەكان دادەنێم، دەلێت " بەپێی پلانە ئەمریکییەکە، تەنانەت ئەگەر هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستانیش جێبەجێ بکرایە، ئەوا بە هەرێمی کوردستانەوە دەبەسترایەوە، بەڵام بە وتەی خۆی، ئەوان وەک پارتی کرێکارانی کوردستان، دژی ئەم پڕۆژەیە وەستاونەتەوە و ڕێگرییان لە پلانە ئەمریکییەکە کردووە، ئەم لێدوانە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ دراوە، بەشێك لەسەركردایەتی پەكەكە ئاگاداری و هەماهەنگ بوونە لەدژایەتی ئەو پرۆژەیە!

لە رۆژئاوای كوردستان جگە لە شەڕی داعش هیچ شەرێكی تر " نەكراوە تەنها نمایشی پاشەكشە و بەتەڵسازی و بزركردن و هەوڵدان بۆ كۆمەڵكوژكردنی كوردستانیانی رۆژئاوای كراوە!

كە بەجۆڕێك بووە پەكەكە " چەكدانان و دەستكەوتی رۆژئاوای كوردستانی تێدا ونكردووە، مەگەر نا ئەم نمایشە لەسەر بنەمایی چەكدانان و پرۆژەی تەسلیم كردنی عەفرین و گرێ سپی و سەرێ كانی دەستی پێكردبوو درێژ بۆتەوە بۆ تەواوی رۆژئاوا، هیچ مافێكیش زەمانی نەكراوە، بە پشت بەستن" بەوەی پێش زەمانكردنی دەستكەوتی نەتەوەی كورد لە سوریا، خۆیان بوونە بەشێك لە پرۆژەی حكومرانی سوریا لەژێر فەرمانی ئەحمەد شەرع! ئەوەش بەتەواوی كۆتایی پێهاتوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP