دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە بەغدا پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا جێگیر بکات

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامییان هەیە، بەو هیوایەی ئەو دانیشتنانە بگەنە دەرەنجامێکی ئەرێنی کە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لەخۆ بگرێت.

بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت
ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەت بەردەوامن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامن، بەو هیوایەی ئەو دانیشتنانە بگەنە دەرەنجامێکی ئەرێنی کە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لەخۆ بگرێت.

پرسی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق
لەبارەی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی لەوە کردەوە، گرنگ و پێویستە بەغدا لە پڕۆژەیاسای بودجەدا ڕەچاوی هەرێمی کوردستان بکات و بە هاوئاهەنگیی هەردوولا هەنگاو بنێت. پێویستە حکوومەتی عێراق بە ڕژدی لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکات.

ئاماژەی بەوەش دا، سەرەڕای ئەوەی لیژنە تەکنیکییەکان دەستیان بە گفتوگۆ کردووە، بەڵام ئەم هەنگاوە بەس نییە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە بەغدا پشکی هەرێمی کوردستان بەتەواوی لە یاسای بودجەدا جێگیر بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP