هەرێم نیوز
سیستمێکی نوێی مامەڵەکردن بۆ هاووڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر خرایە کار. بەپێی سیستمەکە، کارەکانی هاووڵاتییان ئاسان دەکرێت و دیاردەی نۆرەگرتن نامێنێت.
کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان و مەرجەکانی بەناوکردن
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی بەناوکردنی دیجیتاڵی ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نین، چونكه له پارێزگاكه قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری له‌سه‌ر هه‌یه و له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاماده‌كاری بۆ جێبه‌جێكردنی سیستمه‌كه ده‌كه‌ین".
ئاماژەی بەوەشدا، له رێگه‌ی ئه‌و سیستمه‌وه هاوڵاتیان ده‌توانن له ماڵه‌وه و له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه به‌شێك له هه‌نگاوه‌كانی ده‌رهێنان، به‌ناوكردن، گواستنه‌وه ئه‌نجامبدات، كه ئه‌مه‌ش بابه‌تی خاوه‌ندارێتی پته‌و ده‌بێت و هیچ كه‌سێك ناتوانێت به فێڵ و ته‌زویر و ساخته ئۆتۆمبێلێك له كه‌سێكه‌وه بگوازێته‌وه بۆ سه‌ر ناوی كه‌سێكی دیكه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وه‌شی وت، له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین دۆسیه‌یان هه‌بووه كه هه‌ندێك كه‌س ده‌یان ئۆتۆمبێلیان به‌ناوه‌وه بووه، دۆسیه‌یه‌كیان هه‌بوه كه كه‌سێك ١٢٨٠ ئۆتۆمبێلی به‌ناوه‌وه بوه و دواتریش كۆچی دواییكردوه و ئۆتۆمبێله‌كان بوه‌ته وه‌ره‌سه، بۆیه داوا ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی ٩٠ رۆژدا ئۆتۆمبێله‌كان بكه‌ن به‌ناوی خۆیانه‌وه.
دەشڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردە کراون و هیچ کێشەیەکیان نییە، کارەکانیان بۆ دەکرێت، بەڵام ئۆتۆمبێلی بێ‌سەرەتا سەلامەت نییە بۆ شەقامەکان و نابێت لەسەر شەقام بن.
ماوەی دیاریکراو بۆ بەناوکردن
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەش کرد، دەبێت ئۆتۆمبێل لە ماوەی سێ مانگدا بەناو بکرێت. جەختیشی کردەوە کە ئۆتۆمبێلی سووتاو، بڕاوە و ژێرئاوکەوتوو، هیچ مامەڵەیەکیان بۆ ناکرێت.
ئه‌مڕۆ سیستمی نوێی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردن و بەناوکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆوە ڕاگەیەندرا، حكومه‌ت ده‌ڵێت، ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی پڕۆسەی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا دێت بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و خێراکردنی راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان.