هەرێم نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا کە لە چوارشەممەوە تا شەممەی داهاتوو، لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بکرێتە پشووی فەرمی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا لە چوارشەممە، ٣٠ی ئەیلوولەوە تا شەممە، ٣ی تشرینی یەکەمی داهاتوو، بە بۆنەی “ڕۆژانی سەروەریی”ەوە بکرێتە پشووی فەرمی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
ئەم پشووە بە بۆنەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دراوە کەلە ٣٠ ئەم مانگەوە هیچ هێزێکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراقدا نامێنێت.