هەرێم نیوز
وریا غەفوری یاریزانی پێشوی یانەی ئیستیقلالی ئێرانی لە ئیستادا سەرقاڵی بەدەستهێنانی بڕوانامەی B ئاسیاییه لە بواری ڕاهێنەرایەتیدا ،لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لەبارەی توانای جەستەیی بەم جۆرە وەڵامی دایەوە
هەوڵم داوە لەشجوانیم بپارێزم. بێگومان من 100% ئامادە نیم، بەڵام بە مانگێک لەشجوانی، دەتوانم بگەڕێمەوە بۆ بارودۆخی یاریکردن ،پێدەچێت وریا غەفوری وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن و لە یەکێک لە یانەکانی ئێران یاری بکات
سەبارەت بە ئەنجامەکانی یانەی ئیستیقلال وریا غەفوری هۆکاری خراپی ئەنجامی یانەکەی خستە ئەستۆی کارگێڕی یانەکە و بە دروستکردنی کێشە ناوی بردون.
لە درێژەی قسەکانیدا وریا غەفوری سوپاسی ئەو هاندەرانەی کرد ناوی ئەو دەڵێنەوە لە یاریگا و وتی ئەوانە بەشێکن لە دڵی من ،وزەم پێدەبەخشن و ئیستیقلالم خۆشەوێت.