دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

" ئێران نزیکە لە دەستگەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمی "

هەرێم نیوز

ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیای ئەڵمانی ARD لە ڤییەنا وتی:لە دوای شکستی دانوستانە ئەتۆمییەکان، ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە.

گرۆسی دەڵێت " هیچ وڵاتێک نیە کە بۆمبی ئەتۆمی نەبێت و یورانیۆم تا ئاستی 60% بپیتێنێت". دەشڵێت:" ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی زیاتری بەرهەم هێناوە لەوەی کە پێویستە بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی."

لەم گفتوگۆیەدا کە ڕۆژی هەینی بڵاوکرایەوە، گرۆسی ئاماژەی بەوەدا: "بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی 90% پیتاندن پێویستە، بەڵام 60%یش لە ڕووی تەکنیکییەوە نزیکەی هەمان 90%یە".

 لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەموو هەوڵێک بدات بۆ ئەوەی ئێران ئەم کارە نەکات.

ڕافایل گرۆسی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران هێزی ئەتۆمی خۆی زیاد دەکات و سەرەڕای ئەوەی کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی چالاکانە پشکنینی بۆ دەکات، بەڵام ئەم پشکنینانە بەس نین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP