هەرێم نیوز
سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دووکان ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئەوەی لە دەریاچەی دوکان خنکاوە ژنێکە بەناوی ئایە عەدنان محەممەد.
ژنەکە تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، جلوبەرگ و جزادانەکەی دۆزراونەتەوە و رادەستی پۆلیس کراون و جزدانەکەی "بڕێک پارە و زێڕی تێدایە".
بەگوێرەی راگەیاندنەکەی قایمقامیەتی قەزای دوکان، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەریاچەی دوکاندا هاوڵاتییەک لەکاتی مەلەکردندا خنکاو لەدوای ڕوداوەکەشەوە تیمی مەلەوانی دوکان و پۆلیس چونەتە شوێنی ڕوداوەکەو تیمی مەلەوانی بەدوای دۆرینەوەی تەرمەکەیدا دەگەڕێن .