هەرێم نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە ڕوونکردنەوەیەکی کورت بێ ئاگایی خۆیی لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر حەشدی شەعبی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە، ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی لە بارەی هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا لە عێراق بڵاوکراوەتەوە، ڕاست نین.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) له راگه‌یه‌ندراوێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" باسی لهوهكردوه، ئەو زانیاریانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکه‌ن کە ئەمریکا لە ڕۆژی هەینی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر عێراق دەستپێکردوە "هه‌ڵه‌ن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ڕۆژی هەینی، هیچ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر عێراق ئەنجامنەداوه.
هاوكات کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردوەتەوە، "تەلئەبیب هیچ پەیوەندییەکی بەو تەقینەوەیەوە نییە کە لە عێراق ڕویدا".
هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک لە بنکەی كالسو ڕویداوە، دەسەڵاتیش باسی "بۆردومان"ی نەکردوە و هێشتا زانیارییەکان پشتڕاست نەکراونەتەوە سەبارەت بەوەی کە ئایا بۆردومان ڕویداوە یان نا.
بەپێی زانیارییە ئەمنییەکان، له ڕوداوەکە چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه و پێنج کەسی دیکەش برینداربون.
بنكه‌ی سه‌ربازی كالسو به دووری 20 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری به‌غدا، له ساڵی 2011 له دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا داخرا، بەڵام دواتر کرایە بارەگای لیواکانی 17 و 28ی دەستەی حەشدی شەعبی و بەشێکیشی کراوەتە ناوەندی فێرگە سەربازییەکانی دەستەکە و چەند کۆکا و جبەخانەیەکی سەربازیی تێدایە.