هەرێم نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، لهسهر سكاڵای ئهوان ئهندامانی پهیجێك لهلایهن ئاسایشی سلێمانییهوه دهستگیركراون كه دهیانهوێت خوێندكاران فریوبدەن، هۆشداریش دهداته خوێندكاران كه بەهەمو جۆرێک دوربن لەو فریودانانە و بێ ئەنجامن.
وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: لەچوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی و تاقیکردنەوە گشتییەکان ، تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەکانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەکات بۆ ڕوبەڕوکردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێگای سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندکاران فریوبدەن .
ئاماژەی بەوەشدراوە، بۆئەو مەبەستەش ئەم پەیجەی کە لەوێنەکەدا هەیە داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراو لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە لەسەر سکاڵای وەزارەتمان دەستگیرکران.
وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابیان و خوێندکاران دەکات بەهەموو جۆرێک دووربن لەو فریودانانە و بێ ئەنجامن ، هەروەها هەر کەسێکیش ئەو کارانە بکات هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەتایبەت ساڵی پار ڕووبەڕوی یاسای دەکەینەوە تەنانەت پاش تەواوبوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانیش بێت.