هەرێم نیوز
باڵوێزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق سەرەخۆشی لە قوربانییەكانی هێرشەكەی كۆرمۆر دەكات و رایدەگەیەنێت، ئەو هێرشانە تەنیا یەك كاریگەری نابێت، بەڵكو هەموو خەڵكی كوردستان و عێراق دەكاتە ئامانج، ئەوان لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان و عێراق لە بواری ئەمنی و سەقامگیری بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، تۆماس سەیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی X سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەیشی بۆ بریندارانی هێرشەکە خواست.
راشیگەیاند: ئەم هێرشانە هەموو پەلاماری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەدەن؛ بێجگە لەمە هیچ دەرئەنجامێکی دیکەی نییە.
تۆماس سێیلەر ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوكارییهكانی یهكێتیی ئهوروپا لهگهڵ ههرێمی كوردستان و عێراق، لهبارهی ئهمن و سهقامگیری و چاكسازییهكان گەورەتر بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی رۆژی ههینی له رێگهی فڕۆكهی بێفڕۆكهوانهوه هێرشكرایه سهر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و بههۆیهوه چوار کرێکاری یەمەنی گیانیان لەدەستدا، چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون، هێرشەكە كاردانەوەی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.