دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، بڕیارە سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لەسەر کۆمەڵێک پرسی هەنووکەیی كۆببێته‌وه‌.

بە پێی زانیارییەکان، گرنگترین پرسی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، تایبەت ده‌بێت بە هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆڕمۆر و هەروها پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆمەڵێ بابەتی دیكه‌ی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان.

هەر ئەمشەو بڕیارە سەرۆکی هەرێمی كوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوبردنی دەوڵەت بکەن، کە تایبەتە بە ئەنجامی سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمه‌ریکا و هه‌روه‌ها سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر، بڕیارە لە کۆبوونەوەکە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک تاووتوێ بکرێت.

نێچیرڤان بارزانی ئەمشەو لە بەغدا دەمێنێتەوە، سبەی یەکشەممە لەگەڵ دکتۆر له‌تیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ و فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری و ژمارەیەک لە سەرکرده و هێزە سیاسییەکان کۆببێتەوە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP