دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

یەکێتی مامۆستایان: ئه‌وه‌ی ده‌وترێت هه‌ژماری من ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، دوره‌ له‌ راستییه‌وه‌

هەرێم نیوز 

یه‌كێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت هه‌ژماری من ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، دوره‌ له‌ راستییه‌وه‌، دەشڵێت، هەر ئەندامێك لە یەكێتی مامۆستایان ئەگەر لێدوانێك یان كۆمێنێتك بكات، تەعبیر لە رای یەكێتی مامۆستایان ناكات

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، رایگەیاند، "یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە هەندێ پەیج و ماڵپەر بەناوی یەكێتی مامۆستایان بڵاویان كردۆتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە" .

ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەداخەوە ماوەیەكە هەندێ پەیج و دەزگای میدیایی هەواڵ و زانیاری بەناوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە بڵاو دەكەنەوە، كە هیچ پەیوەندی بە یەكێتی مامۆستایانەوە نییە".

دەشڵێت، " بەتایبەت هەندێك لێدوان بلاوكراوەتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە، كە ئەمەش دوورە لە راستی، چونكە یەكێتی مامۆستایان لەچەندین پارت و لایەن پێكهاتووە هەریەكە و تەعبیر لە بۆچوونی خۆی دەكات، هەروەها هەر ئەندامێك لە یەكێتی مامۆستایان ئەگەر لێدوانێك یان كۆمێنێتك بكات، تەعبیر لە رای یەكێتی مامۆستایان ناكات".

ئەمەش لەکاتێکدایە، گرفتێک لە میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە بەشێوەیەک وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت دەبێت موچە لەڕێگەی بانکەکانی (رەشید، رافیدەین و تی بی ئای) یەوە و حکومەتی هەرێمیش دەڵێت،  260 هەزار فەرمانبەر لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمار کراون، بۆیە پێویستە لەرێگەی پرۆژەکەی خودی حکومەتی هەرێمەوە موچەی موچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت. 

پرۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وەرچەرخانێکە لە شێوازی مووچەدان و بەهێزکردنی دارایی کەرتی گشتی و پەسەندکردنی بانکی ناوەندیی عێراقە.

ئامانجی پرۆژەی هەژماری من ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکیی بۆ زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆر بکاتەوە، بەمەش کەرتی بانکیی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەوپێش دەبات و تۆڕی بڵاوبوونەوەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە هەموو ناوچە و شارەکان فراوانتر بکات



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP