دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

دادگای فیدراڵی ڕاستکردنەوەیەک دەردەكات بۆ بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

هەرێم نیوز

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیەدا، دادگای فیدڕاڵی ڕاستكردنەوەیەك لەبارەی پرسی بەبانكیكردن (تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەربكات.

عەزیز ئەحمەد,، جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی كۆمەلایەتی X تویتەری پێشوو نوسیویەتی: دادگای فیدراڵی لە بەغدا لەم هەفتەیەدا ڕاستکردنەوەیەک دەردەکات بۆ پشتڕاستکرنەوەی ئەوەی کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەمان مافیان هەیە وەک هەموو عێراقییەکان لە پرۆژەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ بەبانکیکردنی مووچە، کە ماوەیەکی زۆرە باسی دەکەین.

هەروەک چۆن مووچەخۆرانی حکومەتی فیدراڵی بانکی دڵخوازی خۆیان هەڵدەبژێرن لە لیستی بانکە پەسەندکراوەکان، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەمان مافیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمە بنەمای پرۆژەکەیە: هەر بانکێک کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی پێدرابێت و مەرجەکانی هەژماری منی تێدابێت، دەتوانێت هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست بکات.

نوسیویشیەتی: هەموو بانکە بەشدارەکانی پڕۆژەی هەژماری_من مۆڵەتیان لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقییەوە پێدراوە و بە تایبەتی پەسەند کراون بۆ پرۆژەکە. دوای ئەم ڕاستکرنەوەیە، دەتوانین بە تەواوی توانامانەوە بەردەوام بین تا هێڵی کۆتایی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP