دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 06/06/2024

یەکەم حاڵەتی مردن لە ئەنجامی توشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارکرا

هەرێم نیوز 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕۆژی چوارشەممە، یەکەم حاڵەتی مردنی لە ئەنجامی توشبوون بە جۆرێک لە ئەنفلۆنزای باڵندە ڕاگەیاند، کە لە تاقیگە پشتڕاستکراوەتەوە، توشبووەکە لە شاری مەکسیکۆ لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوەکە، ئەمە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای ئەی (H5N2)ی مرۆڤە کە لە تاقیگەدا پشتڕاستکراوەتەوە، کە لەسەر ئاستی جیهان تۆمارکراوە و یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی باڵندەی (H5) لە کەسێکدا لە مەکسیک تۆمارکراوە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پیاوە تەمەن ٥٩ ساڵە کە لە مەکسیک نیشتەجێیە، لە ٢٤ی نیسان دوای ئەوەی تووشی تا، هەناسەتەنگی، سکچوون و ماندویەتی گشتی بووە، گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو ، ئەو پیاوە هیچ مێژوویەکی بەرکەوتنی بە پەلەوەر و ئاژەڵی دیکە نەبووە

مەکسیک حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوی A (H5N2)ی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای لە باڵندەی پەلەوەردا دەستنیشان کردووە.

ڕێکخراوەکە باسی لەوەش کردووە ، ئەو کەسە چەندین نیشانەی نەخۆشی دیکەی تێدا دەرکەوتووە، بۆ ماوەی سێ هەفتە لە جێگادا بووە، پێش ئەوەی نیشانە توندەکانی دەربکەوێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP