دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 07/06/2024

سلێمانی؛ نەخۆشییەکی مەترسیدار لە نێو منداڵان بڵاوبووەتەوە

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبونەوەی سکچون و رشانەوە لەنێو منداڵان،هەمو رۆژێک زیاتر لە 70 منداڵ داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن و چارەسەر وەردەگرن.

کەیهان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبونەوەی سکچون و رشانەوە لەنێو منداڵان، رۆژانە زیاتر لە 200 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن، هەمو رۆژێک زیاتر لە 70 منداڵ داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن و چارەسەر وەردەگرن.

هۆشداریش دەدات لەوەی ڕێکاری پێویست نەگیرێتە بەر ژمارەی نەخۆشەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن  و ڕۆژانە نزیکەی هەزار منداڵ سەردانی نەخۆشخانەکەیان دەکەن

دەشڵێت، یەکێک لە هۆکارەکانی ئاوی پیسە،و ڕێنمایی دایکانیش دەکات کە دڵنیابن لەو ئاوەی دیدەن بە منداڵەکانیان، 

هەروەها باسی لەوەش کرد ، پێویستە رێگری بکەن لەوەی منداڵان خواردنی سەر عەرەبانە و دەستگێڕەکان نەخۆن .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP