دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11/06/2024

ژمارەی کوژراوانی شەڕەتەقەکەی هەولێر گەیشتە چوار کەس

هەرێم نیوز

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، یه‌كێكی دیكه‌ له‌ برینداره‌كانی شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ، بۆ چوار كه‌س به‌رزبۆوه‌ و تاوه‌كو ئێستاش ده‌زگا ئه‌منیه‌كان هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كردۆته‌وه‌.

دوێنێ ئێوارە لە گەڕەکی هەولێری نوێ شەڕەتەقە لە نێوان چەند کەسێکدا ڕوویدا و بە هۆیەوە دوو کەس کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.

تا درەنگانی دوێنێ شەو دووانی دیکە لە بریندارەکان بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا و بەوەش ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە چوار کەس.

بە پێی زانیارییەکان، هۆکاری شەڕەکە بۆ خاوەندارێتی پارچەیەک زەوی دەگەڕێتەوە لە گەڕەکەی هەولێری نوێ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP